ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٢١. تاکوو دڵ مابێ مەکۆشە قەت لە ئابڕوو بردنم
تاکوو دڵ مابێ مەکۆشە قەت لە ئابڕوو بردنم
عیشق تا خۆش بێ مەکێشە ڕەنجی ڕیسوا کردنم
پێشەوای کاروانی بێ ڕەحمی هەتا ماوی ئەتۆی
هەڵگری باری جەفا و هیجران هەتا دەمرم منم
هەر ئەتۆم دیوە لە خۆم دڵسۆز و موشفیق تر بە خۆم
چونکە وا ساعی و عەجوول و تالبی بۆ مردنم
خۆ نواندن بەس بێ بە خوا ڕووی جیهان زانی کە تۆ
قادری بۆ کوژتن و تاڵان و زەجر و گرتنم
نازە یا خۆ مەیلە یا نەشئەت تلووعی کردووە؟
یا بە هوشیاری وەکی مەستی بەهانەی کوژتنم
تینوویی نەزعی فیراق و یادی جوللابی لەبت
جوبڕەئیل یارم بێ باز ئیشکالە ڕۆح دەربردنم
بەخت یەک هیجرەت دوو و غوربەت سیان و دڵ چوار
من یەکم، چوار تەوقی ناحەق بۆچی چۆتە گەردنم؟ !
گەر لە عیشقی سادەڕوویان دڵ بگۆڕم بێ گومان
موڕتەدم؛ یەعنی ئەسیری زولف و پوستانی ژنم
دڵ دەڵێ کوردی ڕەقیب دوژمنتە کۆنە لۆتییە
بۆیە وای کوت تا نەزانم کێیە دۆست و دوژمنم

پەراوێز edit