ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
١٩. ئەمن وەک پەرچەمی جانان ئەمن وەک پەرچەمی یارم
ئەمن وەک پەرچەمی جانان، ئەمن وەک پەرچەمی یارم
لە لایێ خاو و سەرگەردان، لە لایێ مەست و بیمارم
دەبا بگریم، بناڵێنم، کەوا تێکچوو سەر و کارم
دڵم دانا لە ڕێی دڵبەر، نە دڵ بۆم بوو، نە دڵدارم
دڵم کەیلە لە میحنەت، وا ڕەوانە خوێن لە زامانم
لە گێژاوی بەڵادا غەرقە سەر هەتا بە دامانم
لە دەستی کەچڕەوی گەردوون لە کوورەی فیرقەتی غەمدا
بە دایم هەر وەکوو قەقنەس حەریقی نار و حیرمانم
وەسییەت بێ مەبن دوودڵ کە نادا مەنفەعەت پێتان
منیش دوو دڵ بووم ئاخر ئێستە بۆیە وا پەشیمانم
خودا تادای بە من وای دا بە جارێ وەسڵی دوو دڵبەر
............. . فەلەک چۆن کردی تاڵانم
وەکوو کوردی لە دوو جەژن بوو لە ناو حیرەت و دەردا
ئەمیشم چوو ئەویشم چوو بە جارێ ماڵی وێرانم

پەراوێز edit