ئاڵەکۆک

عوسمان عەونی add_a_photo
عەونی دیوانی عەونی
٢. لەم کولبەی ئەحزانە عەشقی سەنەمێکم بوو
لەم کولبەی ئەحزانە عەشقی سەنەمێکم بوو
لەم چۆڵ و بیابانە باخی ئیرەمێکم بوو

ئەی دڵ بە خەتا تاکەی مایل بە خەتاکاری
دوێنێکە دەمێکم بوو، ئەمڕۆ نەدەمێکم بوو

بێ هاودەم و هەمتا مام، بۆ خەڵوەتی تەنیایی
بۆ مونیسی ئەحزانی گوڵ غونچە دەمێکم بوو

ئاخر فەلەکی بەدکار دوچاری غەمی کردم
جارێ لە خوا وەسڵی لەب جامی جەمێکم بوو

شایستەی شاهی بێ توڕەی سەری زولفەینە
لەم جوملە عەلاماتە، قامەت عەلەمێکم بوو

شەو بۆی سەری زوڵفی، ئاشوفتە دڵی کردم
دەرناچێ لە دڵ داییم، هەرچەند کە کەمێکم بوو

'عەونی' کە بە خامۆشی، ڕازی دڵی پەنهانە
باتین لە خەتەر دایە، پەروانە شەمێکم بوو
نووسین: میدیا

پەراوێز edit