جارێکیان 'باز'ێ چوویە ڕاو
هەردی دایە بەر زەینی چاو
چاوی کە کەوت بە بولبولێ
بای باڵی دا، چەرخ و خولێ
پەلامارێکی تیژی برد
بولبولی وردیلانەی گرت
بولبول وتی: ' ئەزبەگۆری'
ڕاستە ڕاوچیت و خوێنخۆری
بەزەت قەت بە دڵدا نایە
خوێنت زۆر لە ئەستۆدایە
سوێندت ئەدەم بە شاگوڵێ
جارێ، وەکوو خاوەندڵێ
سەبرێ بگرە و گوێ ڕادێرە
دڵ بە جریوەم بسپێرە
گەرووم هێلانەی ئاوازە
دەنگم بەسۆزە، وەک سازە
با بۆت بێژم چیرۆکی کۆن
ئەوانەی وا بە کەیفی تۆن
بەسەرهاتی شاکانی زوو
باسی هەڵسوکەوتی مێژوو
باسی زوڵمی ئادەمیزاد
داستانی دڵێکی ناشاد
بۆتی ئەڵێم تۆزەتۆزە
چۆن گەرووم پڕبوو لەم سۆزە
بەڵام گەورەم، تۆخوا مەمخۆ
منی بێ گۆشت و زگی تۆ؟ !!
باز ئاوا وەڵامی داوە:
بەسیکە ئەم ژاوەژاوە!
تینووی خوێنم، ئاوازی چی؟
سۆزم تێدا نییە، سازی چی؟
بەسەرهاتی 'شا'م بۆ چییە؟
حەوجەم بە ڕازی تۆ نییە
لە لای حاڵزانان بناڵە
لای ئەوان باشە سکاڵە
لە مرۆڤ تووڕە و کەساسی؟
لە لای خۆی وەگێڕە باسی
گشت وەلانێ ئەم قسانە
'برسی بێ دین و ئیمانە'
هەردی دایە بەر زەینی چاو
چاوی کە کەوت بە بولبولێ
بای باڵی دا، چەرخ و خولێ
پەلامارێکی تیژی برد
بولبولی وردیلانەی گرت
بولبول وتی: ' ئەزبەگۆری'
ڕاستە ڕاوچیت و خوێنخۆری
بەزەت قەت بە دڵدا نایە
خوێنت زۆر لە ئەستۆدایە
سوێندت ئەدەم بە شاگوڵێ
جارێ، وەکوو خاوەندڵێ
سەبرێ بگرە و گوێ ڕادێرە
دڵ بە جریوەم بسپێرە
گەرووم هێلانەی ئاوازە
دەنگم بەسۆزە، وەک سازە
با بۆت بێژم چیرۆکی کۆن
ئەوانەی وا بە کەیفی تۆن
بەسەرهاتی شاکانی زوو
باسی هەڵسوکەوتی مێژوو
باسی زوڵمی ئادەمیزاد
داستانی دڵێکی ناشاد
بۆتی ئەڵێم تۆزەتۆزە
چۆن گەرووم پڕبوو لەم سۆزە
بەڵام گەورەم، تۆخوا مەمخۆ
منی بێ گۆشت و زگی تۆ؟ !!
باز ئاوا وەڵامی داوە:
بەسیکە ئەم ژاوەژاوە!
تینووی خوێنم، ئاوازی چی؟
سۆزم تێدا نییە، سازی چی؟
بەسەرهاتی 'شا'م بۆ چییە؟
حەوجەم بە ڕازی تۆ نییە
لە لای حاڵزانان بناڵە
لای ئەوان باشە سکاڵە
لە مرۆڤ تووڕە و کەساسی؟
لە لای خۆی وەگێڕە باسی
گشت وەلانێ ئەم قسانە
'برسی بێ دین و ئیمانە'
لە هۆنراوەکانی لافۆنتێن
شاعیری گەورەی فەڕانسە
وەرگێڕ: هەژان بابامیری
ئیسفەهان
١٣٧٤/٤/٢٤
شاعیری گەورەی فەڕانسە
وەرگێڕ: هەژان بابامیری
ئیسفەهان
١٣٧٤/٤/٢٤