ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٩٠. سەربازی ون | بۆ هاوڕێی بێ سەر و شوێنم م. جەلیلی
چل ویەک ساڵە بەهیوام چەلێ دیش بێیەوە لام
ئەی لە ماڵ دورەکە! توخوا، وەروە، زۆر تەنیام

چل ویک ساڵە دەڵێم پێکەو نەورۆزێ تریش
بچینەوە کێوی قلیچ قایە، بەر ئەو تاقی بەسام

جەغەتوو لێڵ بووە وەک چاوی چەپم تۆ لەکوێی؟
چاو لە ڕێگاتە گەزیزە وگوڵی سەرشار و شەقام

ئەو گۆڵانەی کە لەبەرچاوی من و تۆ جوان بوون
سیس و پەژموردن و پیر بوون و منیش هەر بەتەمام

چەلێ دیش پێکەوە لەو دۆڵ و دەرە و چۆماوە
وەک جەوانی، کوڕی شای رووسیە، نەگرین بەغوڵام

زۆر لەمێژ ساڵە بەدڵ، پێ نەکەنیوم بە قسەت
ئەی قسەت مەرهەمی زام و نەفەست شیعر و مەقام

تۆ ئەوینداری چیا وچۆم وتەلان و گرد بووی
ڕەببی ڕوو ڕەش بێ ئەوەی، نایەوەبۆت، تەپکەو دام

وا بەهارەو گوڵ و دار پاکی هەموو بوونەوە ڕەنگ
گیا لەسەر گۆڕی شەهیدان لە ڕکووعەو لەقیام

خاکی سەر گۆری شەهید، سورمەیە بۆچاو، بەخودا
داخەکەم شوێنی مەزارت نیـــەئاساری، بەڵام!!!

تۆکە ڕۆیشتی و لەش ڕۆییەوە نێو خاکی خودا
فەرقی بۆ تۆچیە گڵکۆت، گڵە یا بەردی ڕوخام؟

عاقیبەت میترێ لە میتقاڵە جل و بەرگی ئەوێ
کێیە بتناسێ لەوێدا، لە خەواس و لەعەوام؟

هەر ئەوە حەسرەتی ئاسۆیە لەعەسری ستەما
دایمە بەسراوە زمان و قەڵەمی ئەهلی کەلام
نووسین: کارزان

پەراوێز edit