ئەوەندەم ڕست وهەڵگێڕاو چنی، کاردار وبێکاریم
هەتاکوو نامەبانی، هەر دو چاوی شیعری دڵداریم
گەیشتە حەوت وهەشت و نۆ ژومارەی دەفتەری شیعرم
کەچی هێشتا دەفەرمی ــ کۆنە شیعرم ــ کاکی هامشاریم
بەڵێ ئەو ئاشقی بودلێرو کۆنترگڕاسە ئەمما من
موریدی ناڵی وشەیدای وەفایی و مەحوی و ناریم
گوڵێ چاوکاڵ وڕوومەت پان لەسەر تەختی نەخۆشانە
بەچاو ڕەحمی بەمن هات وبەدڵ کردی پەرەستاریم
کەچی یارانی سەدڕەنگم بەتیری تانە لێم دەدوێن
ئەگەر بارم کەمێ لار بوو، شتاقیان، نایەنە یاریم
خودایا چەندە نامەرد وحەسوودە، ئەوکەسەی وادێ
بەسووکی هەڵدەسەنگێنێ، وتاری قورسی ڕامیاریم
ئەمن ئەو شایەرەی شەیدای وڵات وخاک و ئێنسانم
حەسوودی بۆتە شاباشم، لەگەڵ سووتانە هاوکاریم
دەسووتێم ودەسازێم، وایە ڕەویەی عاشقانی پاک
ئەمن بۆ خاکپەرەست خاکم، بەڵام هەر زیددی زۆرداریم
ئەگەر ئاسۆی خەمی خاکم، لەشیعرا توند وبێباکم
بەوەی چاکم کەشاگردی هەژار و هێمن وزاریم