ئەی گەزیزەی سێ زمانی بێ زمان
تۆپەیام هێنی بەهاری بێ گومان
بۆمەگەر خاکی سڕی زستانیی
وا بە سەرمایێ ڕەگی گوروانی
چونکە وانیتە لە سەرمایێ چ باک؟
سەر لەزستانەوە دەر دێنی لەخاک؟
ڕاستە گەر عاشقی شاخ و دەوەنی
بۆیەتۆش چەشنی شەهید کەم تەمەنی
نەک پەیام هێنی بەهاری بە تەنێ
چی ئەویندارە هەنات بۆ دەبەنێ
دەتکەنە پۆستەڕی نەورۆزی نوێ
تابپشکوێ گوڵی عەشقیان، لە نوێ
زور وتەو ڕازی نەهانیم پێتە
تۆ وەها مات و خەیاڵ سەر شێتە
دێت ودەمباتەوە بۆ منداڵی
دێت ودەمخاتەوە سەر شاباڵی
دەچمەوە کۆنە هەواری جاران
من و دێ و عەشق و بەهاروباران
پیرمحەممەد، قەرەتەکیەی پشت دێ
خێڵی تۆ باری دەخستن لە ئەوێ
دەنگی مەڕ، سەگوەڕی دەورەی مێگەل
هەلووکێن و هەپکی لای بەر غەل
پۆلی نازداری بەکۆڵ گێلاخە
ئێستەوایادی فەقەت هەر ئاخە
هاوەڵانێ کەنەدەژیاین بێ یەک
بەبێ یەکتر نەدەچووین بۆ جێیەک
کوانێ مەڕ؟ بیری وشیر؟ سەتڵ وجام؟
خۆزگەسەدخۆزگە ئەوێ دەم مردبام
جەغەتوو، کەوسەری ژینی لاویم
مەزهەری شیعرو وتەی عەشقاویم
پۆلی ئاو هێنی دەمەو ئێواران
پووڵەکەو سیخمەیی گوێ بەگواران
گەڕەلاوژەی شەوەکانی هاوین
گوڕوتینی کوڕ و کالیی لاوین
کوا چریکەی بەدەنا کورتێ، سەلام؟
چەند لەسەر سەندنەوەی لێیان دام
سەی عەلی ئەسغەرێ بوو، بێ نێوبوو
بولبولی سەربەبێ تووکی کێو بوو
حەیفە گەر باسی نەکەم ئەو چاوەش
وەکوو ئەستێرەگەش و ڕەش ڕەش ڕەش
ماپەرە بوو بەستوونی عەشقم
بۆ شیعر شکڵی ئەون سەر مەشقم
هێشتە تا یادی بەدڵما دەگەڕێ
چاوی دڵ بۆی وەکووجاران دەپەڕێ
ئەی گەزیزەی هەوەڵین پەیکی بەهار
سوێند بەکوجکاوری کووژاوی هە وار
گڕی ئەویادە لەمن هەر ماوە
وا بەهیچ ئاوی غەمێ نە کو ژاوە
بۆیە تۆم کردە بە هانەی شینم
یادگاری لەگوڵی نەخشینم
چونکە تۆ دیاری نەئەو کێوانەی
یادگاری شەمی ئەم دێوانەی
تۆ بەهانەی کەخەیاڵی دڵپڕ
لەوەتەن بێتەوە تەیرێکی نەفڕ
لێمگەڕێ، هێندێ تریش بڕوانم
یاد بکەم چۆم وخڕ و جێژوانم
تۆ بڵێی ئێستە وەکوو ئەو کاتە
ئەودەمە ئەوسەرەتە، ئەو ساتە
خۆشی مابێ لەدڵی لاوان دا
لەدڵی شوان وبەگ و گاوان دا؟
خۆزگە بەو ساتە عەلی تەنیابوو
شوانی بەرغەل بوو بەڵام وەک شابوو
شەو ئەمن شیعرولەویش گۆرانی
تێڕدەبووین هەردوولە نانی شوانی
چ بەهەشتێ بوو مناڵی ولاویی
غەرەزوکینە نەمابوو باوی
باغەوانی یەخە هەر مێخەک بوو
دوورلەئێستاکە دەم ودڵ یەک بوون
چەند بەبێ دەغدەغەبوو سەر شایی
دەس دەگیرا لەمەیان ئاغایی
دەنگی کامحەممەدە هەر ماویە تەنین
کاتێ دەیکوت، پێکەنین بوو بە گرین
چونکە ئەم یادە بەهۆنراوە دە ڵێم
دەبێ بۆ قافیە سەت دەر کە هەڵێم
مەسنەوی وا دەیەوێ پەڕ بە هەزار
یاڕەوان تەبعێ وەکی مامە هەژاز
تاخەێاڵێ وەکوو هێمن ناسک
تاپەری شیعری هەڵیکا باسک
ئەو بەرەو موکری خەیاڵی زین کا
ئەم لەدەس دەردی جودایی شین کا
چاکە لەوشوێنە بکەم ماڵاوا
بچمە لای باوک و نەڕۆم هەر ئاوا
چونکە من هەرچی هەمە هەستی ئەوە
هەستی من شەتڵی گەشی دەستی ئەوە
ئێستە وا ڕاستە کەبۆ خۆم بابم
شەرتەبۆی سینە کەبابی چابم
تاکوو مووی چەرموو لەچۆکم دەردێ
دەنگی قورعان و دەلایل هەر دێ
مووی سپی دایکم ئەگەر دەیبینم
هەڵدەقرچێ دڵەکەی پڕ تینم
ئەی گەزیزە وەرە گوێ بگرە دەمێ
بالەئاخر بەشی ئەم شیعرە کەمێ
من لەدوور هێندێ ئەویش بدوێنم
دایکمە، هی ئەوە گۆشت و خوێنم
دایە ئەی تیشکی شەوانی ژینم
من لەتۆڕایە هەناوو تینم
شیری تۆ خوێنی لەڕەگما وەردا
لایەلاێەت گڕێ نوێی تێم بەردا
خۆشەویستی وگڕەمشقاڵی ئەوین
کەهەوو ئێستە منەتباری ئەوین
هەر ئەتۆ کانی ئەوینی دایە
ژین بەبێ هەستی ئەتۆ وەک بایە
تاکووهەم خۆرگە بەئەوکاتە کەوا
تانەخەوتبام، نەدەخەوتی بەشەوا
وەک دەوای خەو دەبوو چیڕۆکی شەوێت
دەردی ئەو کاتە لە ئێستاکە کەوێت
دڵ کەوائێستە بەیادت شادە
خۆشترین یادە بژی ئەو یادە
هەرچی دەیڵێم بەزمانی تۆیە
گوفتی تۆ و شیعر و وتەی ئاسۆیە
تۆپەیام هێنی بەهاری بێ گومان
بۆمەگەر خاکی سڕی زستانیی
وا بە سەرمایێ ڕەگی گوروانی
چونکە وانیتە لە سەرمایێ چ باک؟
سەر لەزستانەوە دەر دێنی لەخاک؟
ڕاستە گەر عاشقی شاخ و دەوەنی
بۆیەتۆش چەشنی شەهید کەم تەمەنی
نەک پەیام هێنی بەهاری بە تەنێ
چی ئەویندارە هەنات بۆ دەبەنێ
دەتکەنە پۆستەڕی نەورۆزی نوێ
تابپشکوێ گوڵی عەشقیان، لە نوێ
زور وتەو ڕازی نەهانیم پێتە
تۆ وەها مات و خەیاڵ سەر شێتە
دێت ودەمباتەوە بۆ منداڵی
دێت ودەمخاتەوە سەر شاباڵی
دەچمەوە کۆنە هەواری جاران
من و دێ و عەشق و بەهاروباران
پیرمحەممەد، قەرەتەکیەی پشت دێ
خێڵی تۆ باری دەخستن لە ئەوێ
دەنگی مەڕ، سەگوەڕی دەورەی مێگەل
هەلووکێن و هەپکی لای بەر غەل
پۆلی نازداری بەکۆڵ گێلاخە
ئێستەوایادی فەقەت هەر ئاخە
هاوەڵانێ کەنەدەژیاین بێ یەک
بەبێ یەکتر نەدەچووین بۆ جێیەک
کوانێ مەڕ؟ بیری وشیر؟ سەتڵ وجام؟
خۆزگەسەدخۆزگە ئەوێ دەم مردبام
جەغەتوو، کەوسەری ژینی لاویم
مەزهەری شیعرو وتەی عەشقاویم
پۆلی ئاو هێنی دەمەو ئێواران
پووڵەکەو سیخمەیی گوێ بەگواران
گەڕەلاوژەی شەوەکانی هاوین
گوڕوتینی کوڕ و کالیی لاوین
کوا چریکەی بەدەنا کورتێ، سەلام؟
چەند لەسەر سەندنەوەی لێیان دام
سەی عەلی ئەسغەرێ بوو، بێ نێوبوو
بولبولی سەربەبێ تووکی کێو بوو
حەیفە گەر باسی نەکەم ئەو چاوەش
وەکوو ئەستێرەگەش و ڕەش ڕەش ڕەش
ماپەرە بوو بەستوونی عەشقم
بۆ شیعر شکڵی ئەون سەر مەشقم
هێشتە تا یادی بەدڵما دەگەڕێ
چاوی دڵ بۆی وەکووجاران دەپەڕێ
ئەی گەزیزەی هەوەڵین پەیکی بەهار
سوێند بەکوجکاوری کووژاوی هە وار
گڕی ئەویادە لەمن هەر ماوە
وا بەهیچ ئاوی غەمێ نە کو ژاوە
بۆیە تۆم کردە بە هانەی شینم
یادگاری لەگوڵی نەخشینم
چونکە تۆ دیاری نەئەو کێوانەی
یادگاری شەمی ئەم دێوانەی
تۆ بەهانەی کەخەیاڵی دڵپڕ
لەوەتەن بێتەوە تەیرێکی نەفڕ
لێمگەڕێ، هێندێ تریش بڕوانم
یاد بکەم چۆم وخڕ و جێژوانم
تۆ بڵێی ئێستە وەکوو ئەو کاتە
ئەودەمە ئەوسەرەتە، ئەو ساتە
خۆشی مابێ لەدڵی لاوان دا
لەدڵی شوان وبەگ و گاوان دا؟
خۆزگە بەو ساتە عەلی تەنیابوو
شوانی بەرغەل بوو بەڵام وەک شابوو
شەو ئەمن شیعرولەویش گۆرانی
تێڕدەبووین هەردوولە نانی شوانی
چ بەهەشتێ بوو مناڵی ولاویی
غەرەزوکینە نەمابوو باوی
باغەوانی یەخە هەر مێخەک بوو
دوورلەئێستاکە دەم ودڵ یەک بوون
چەند بەبێ دەغدەغەبوو سەر شایی
دەس دەگیرا لەمەیان ئاغایی
دەنگی کامحەممەدە هەر ماویە تەنین
کاتێ دەیکوت، پێکەنین بوو بە گرین
چونکە ئەم یادە بەهۆنراوە دە ڵێم
دەبێ بۆ قافیە سەت دەر کە هەڵێم
مەسنەوی وا دەیەوێ پەڕ بە هەزار
یاڕەوان تەبعێ وەکی مامە هەژاز
تاخەێاڵێ وەکوو هێمن ناسک
تاپەری شیعری هەڵیکا باسک
ئەو بەرەو موکری خەیاڵی زین کا
ئەم لەدەس دەردی جودایی شین کا
چاکە لەوشوێنە بکەم ماڵاوا
بچمە لای باوک و نەڕۆم هەر ئاوا
چونکە من هەرچی هەمە هەستی ئەوە
هەستی من شەتڵی گەشی دەستی ئەوە
ئێستە وا ڕاستە کەبۆ خۆم بابم
شەرتەبۆی سینە کەبابی چابم
تاکوو مووی چەرموو لەچۆکم دەردێ
دەنگی قورعان و دەلایل هەر دێ
مووی سپی دایکم ئەگەر دەیبینم
هەڵدەقرچێ دڵەکەی پڕ تینم
ئەی گەزیزە وەرە گوێ بگرە دەمێ
بالەئاخر بەشی ئەم شیعرە کەمێ
من لەدوور هێندێ ئەویش بدوێنم
دایکمە، هی ئەوە گۆشت و خوێنم
دایە ئەی تیشکی شەوانی ژینم
من لەتۆڕایە هەناوو تینم
شیری تۆ خوێنی لەڕەگما وەردا
لایەلاێەت گڕێ نوێی تێم بەردا
خۆشەویستی وگڕەمشقاڵی ئەوین
کەهەوو ئێستە منەتباری ئەوین
هەر ئەتۆ کانی ئەوینی دایە
ژین بەبێ هەستی ئەتۆ وەک بایە
تاکووهەم خۆرگە بەئەوکاتە کەوا
تانەخەوتبام، نەدەخەوتی بەشەوا
وەک دەوای خەو دەبوو چیڕۆکی شەوێت
دەردی ئەو کاتە لە ئێستاکە کەوێت
دڵ کەوائێستە بەیادت شادە
خۆشترین یادە بژی ئەو یادە
هەرچی دەیڵێم بەزمانی تۆیە
گوفتی تۆ و شیعر و وتەی ئاسۆیە