ئاڵەکۆک

شەهلا نوری add_a_photo
شەهلا نوری شیعرەکان
٨. عیشق و هەوەس
واقتان نەپەڕێت، ئەوە ژیانە
یەکێک زڵفی وەک زنجیر بە پای یاردا گیرۆدە دەبێت
ئەوی تر لە بازاڕی حەز بە دەوری خۆیدا گێژانە دەخولێت
یەکێک بە داوی مژوولکەی چاوی جوانێک شەوانە ئێشک دەگرێت
ئەوی تر بە کەوانی برۆی قەوسی خۆی یار تیرباران دەکات و دەیکوژێت
یەکێک لە بازاڕی هەوەس قوماشی دایدڕە و مردم دەکڕێت
ئەوی تر قەزازی زەنگوڵە زێڕین کۆڵوانە بۆ یار بە دیاری دەهێنێت
یەکێک لە ئامێزی خۆش لانەوازەی شەوانە کپ دەخەۆێت
ئەوی تر دۆزەخی جنون ئامێز بایی دەکڕێت
یەکێک تەختی ڕازاوە بەگوڵدان و شەمعەدان دەکڕێت
ئەوی تر کراسی مردگ، بلووری بۆخۆی بەکرێ دەگرێت
یەکێک پەراوێزی قەسیدەیەکی جوان دەچنێت
ئەوی تر ئارامی عیشقێکی قەشەنگ دەشێۆێنێت
واقتان نەپەڕێت ئەوە ژیانە
یەکێک بەسەزمانە! بە لفکە زبر و دڕەکان خۆێ دەساوێت سەیرە کەف ناگرێت
ئەوی تر هەمیشه بۆنی خۆشی مەعشوقی خۆێ لێوە دێت
یەکێک شەکردانەکەی پڕ لە نوقڵی زەرد و سووری هەوەس دەکات
عاقبەت تووشی
شەکرە دەبێت تامی لێ نابینێت و ئارامی لێدەبڕێت
نووسین: هێمن

پەراوێز edit