ئاڵەکۆک

شەهلا نوری add_a_photo
شەهلا نوری شیعرەکان
٦. گوڵبانگی عاشقان
زۆر گەرمه وادی ئێستا!
ئەترسم دار و درەختەکان بسووتێن و سمۆرەکان بمرن
کوا بۆنی خۆش ڕیحانه و پەسند
دارەکان
ئەترسم دڵەکه وا به بوخاری په نجەرەی ئۆتۆمبێلەکەت کێشاومه له گەرمه بتۆێتەوه
ون بێت
ئەترسم ڕاگوزەران کۆڵانه قوڕه فێنکەکه بکەن به قیرتاوی ڕەش و
دایبخەن
ئەترسم بوخچه سپێکەت وا کەل و پەلی جوانت تێ دا قەمچ کردبوو، عەتری خۆشی تێدا ڕژابوو
کەڕەکیڤه لێیان بدات و لەبەر نەکرێن
خودایا بارانێکی خۆش ببارێنه سەر دارەکان، سەوز سەوزیان بکەرەوه
ستارەکان ڕوون بکەوه بۆ بەزم و خۆشی گوڵبانگی عاشقان
نووسین: هێمن

پەراوێز edit