وەرگێڕانی لە فارسییەوە شەهلا نوری
شاعیر ڕەهی معیری
غەزەل شوعلەی سەرکێش
شاعیر ڕەهی معیری
غەزەل شوعلەی سەرکێش
لالەم دی و ڕووی گەشی جوانی تۆم هاتەوە یاد،
شوعلەم دی و نازی سەرکێشیی تۆم هاتەوە یاد
سووسەن و گوڵ ئاسمانی کۆڕیان دەڕازاندەوە،
ڕوو و زوڵفی مەجلیسئارای شەنگی تۆم هاتەوە یاد
شەم لە باوەشی شەماڵا بڵێسەی لێ دەلەرزی،
لەرزینی بسکی عەنبەرسای خاوی تۆم هاتەوە یاد
لە باخا پەپوولەیەک هات، فڕی، نەنیشت و چوو،
تۆران و زیزبوونی بێهۆی نازی تۆم هاتەوە یاد
مامزی سەرمەست هەڵات و ڕووی کردە کۆسار،
خۆدزینەوەی دڵبەرانەی پڕ تابی تۆم هاتەوە یاد
جۆگەیەک لە بن سەرووێ زاری و گریانی بوو،
ئاهـ و ناڵەی گریانم لەبەر پێی تۆم هاتەوە یاد
شار پڕ بوو لە هەرای دێوانەیەک، ئەی ڕەهی!
دێوانەیی دڵ و سەودای سەری تۆم هاتەوە یاد