ئاڵەکۆک

شەهلا نوری add_a_photo
شەهلا نوری شیعرەکان
٣٤. پەیکەرێک لە بەفر
دەمێک بوو...
بەفرێکی وا نەباریبوو،
بەردەرگای لێ نەگرتبووم.
بەفرێکی تازە، بەسەر گەرمیی بوونمدا وا دەبارێ؛
گاهێ بەفرەکە نەرم و ڕوونە،
مشتێکم لێ هەڵگرت و
چێژم کرد بە لێوم!
گاهێ شەختەیە...
گاهێک منداڵان شەڕەبەفریانە و
لێم دەوەشێنن،
دەڵێن: دوورکەوە!
پەیکەری بەفر دیسانەوە مەخوڵقێنە،
بەرگی خۆتی لەبەر مەکە و
لێوی بە لێوت سوور مەکە!
گەمەی ئێمەش مەشێوێنە،
ئێوە بەرگەی تەزووی سەرما و بەفر ناگرن
نووسین: کۆچەر

پەراوێز edit