ئاڵەکۆک

شەهلا نوری add_a_photo
تۆ سەیران و
هەم تۆفانیت
شەو چرای کڵپەی ئەحزانی منی و
شەوێ زیندانی خاک
تۆ تەوقی طلايى گەردنى زیبای خانمانی
يان غل و زنجیری دەستەكانيت
پیاو
تۆ شەپۆلی ئارەزووەکانت
هەم جوانیە و هەم ترساندن
هەم پڕ هەست و هەم تووڕەیی
ئارامیت پڕ له شێتییە و
سەمای مەستانەت
ژاوەژاوی مەیلەکانتە یان
جاڕو جنجاڵی تەمەنه
تۆ سەیران و
هەم تۆفانیت
شەو چرای کڵپەی ئەحزانی منی و
شەوێ زیندانی خاک
تۆ تەوقی طلايى گەردنى زیبای خانمانی
يان غل و زنجیری دەسته كانيت
تۆ جوانییەک سەرسوڕمانیت
شەرابی ڕۆحی سەرگەردانیت
نووسین: کۆچه ر

پەراوێز edit