ئاڵەکۆک

شەهلا نوری add_a_photo
شەهلا نوری شیعرەکان
١٩. هێدی بە
هێدی بە…..
سەفەرمەکە
ئاواتمان هێشتان لەژێر گرێی جادوو ڕاخراون
نە لە ئایین و نە لە زانستدا باون
لە دڵەڕاوکێن
لە ڕاوەڕاون
پێکەوە لە تەک خەونمان داپۆشراون، زیندە بەچاڵ فڕێدراون
لەسەر تاوانباری کات
بڕێکیان لەژێرخۆڵن
ئەنفال کراون
ئێمە هێشتان
باخی عیشق و خۆشەویستیمان خۆشدەوێت،
هیوامان زۆر و باڵندەکان
دەنگەشەی ئاهەنگمان بۆ بنێرن،
فالانتاین بگێڕین و
سەمای مەستانە ببەستن
ڕۆژی بەیان شادبکەین و
باخچەی دڵان تەڕتەڕ دەکەین
هێدی بە…
وەک گۆرانی کۆن
لەسەردەمی ئەمێستاکە خۆشم دەوێی
تۆی کۆتری دەوری حەڕەم
دوور لە ئاپۆرا
تەنها تەوافی تۆم دەوێ
هێدی بە….
تۆ ئۆغر بکەیت
شیعر و پەخشان
وڕک دەگرن!
دەفتەری شیعرم دەشێوێ
قەڵەم
دەشکێ،
فەرهەنگ دەدڕێ
وەک کۆرپەڵەیەکی ساوا
خۆ دەدوێنن
ئۆقرە ناگرن،
یەخە بەرنادەن ناسرەون
دڵ داگیر دەکەن
دێن و دەچەن
جێی تۆ دەگرن
نووسین: بنار

پەراوێز edit