زوو بوو
زور زوو بوو نەمئەزانی دڵت وشکە سۆفیەکە و لەگەڵ گۆڕینی هەردەنکێ لە تەسبیحەکەی دەستت دڵیشت دەگۆڕی
زوو بوو ئۆغرت کرد
بۆ دەوڵەتی خەون وغوربەت
پەنابەریت برد
ڕەزی ترێ و شکۆفەی گوڵ و یاسەمەنت وشک کرد
زۆر زوو بوو
بۆ کەزیەکی ڕووبازی بووکە بەمبوڵەیەک شیعر
بهۆنیتەوە!
دەیهۆنیتەوە وەکو شیعرچیەک
نەوەک شاعیرێک بیهۆنێتەوە
من و ئێوارانە
بەتەپ و تۆزی چۆڵگەی دڵت وا زوو تەڵخ دەکەیتەوە