جاويدانی وێنای جوانيت، ها لە پياڵەی پياڵەگڕدان
چۆن نەنۆشم و مەست نەبم، کە دنەم دا بەرەو سەردان
لەرەی زوڵفت چەشنی پەرچەم، نيگای چاوت وەکو شوعلە
دوور لە ديققە ئيشق دەمرێ، روو لە سەراب و ناو بەردان
هەر کەس کوڵمی تۆی نەديوە، چ لە جوانی ژن تێدەگا
مۆناليزا لە رووخسارتەو، نيگا سستە لە بەرادان
شکۆفەی دا جەنانی من، مەستوور و مەست ئاڕەفتەی* دڵ
کە سوخمەی سەر سينەيش دەخزێ، نغرۆم لە نێو ئارەقدەردان
شەبەيخونە تاسەی شێتيم، لە خۆڕا نييە لەتانم *
غافڵگير و کز و مەدهۆش، کەڕەکيڤەم لە جۆزەردان
شەبکی دايلانم* مەستييە، لەنجەی شەهلا خۆی حەيرانە
کارمامزی قەت پێناگا، شاژن و شاجوان سەرگەردان
تەنيايیت چ غەددارێکە رۆح قڕ دەکا دەتوێمەوە
کەچی بۆ من مەشخەڵێکی نەک دوورکەوتن، دەست لێک بەردان
تيلەی چاوت، سووری پرچت، سەردەستەی سيحری ژنانە
هەتوانمە لە نێو مەجمەر کە زوڵف و قژ دێنە بەردان
کاتێ نوقمی هەنگوينی چاو، جوانی خەندەی لێوت دەبم
بە حەسرەت و هەناسەکەت دۆزەخ واڵايە و ڕێ بەردان
تۆ کابەمی من لە ميحراب نوێژی ئيشق دادەبەستم
چما رێيە ترم هەيە، بێ ئەوينی تۆی ئاگردان