پاییز که‌شکۆڵی ئافاتیم لێ ده‌به‌ستێ
خه‌م له ئاقاره‌وه دێت و
رووه‌و ترۆپک و قوڵایی سه‌خته‌نی ئه‌وینم ده‌با
تنۆک تنۆک ڕێم پێ ده‌گرێ و بۆ جه‌سته‌ما
ڕۆنیشتووه
پاییز له ئاسمانی خۆ‌یا
له ئاستما کڕنوش ده‌با و
له نێو شینا دڵم هه‌ر شین ده‌کاته‌وه
نوقمی زه‌رده‌گه‌ڵای خه‌م و شه‌ونمێکی ده‌م سپێده‌م
که نه‌یتوانی خه‌نده‌کانی جه‌سته‌ی برینم ماچ بکا
منی له سه‌یوانی ئه‌رخه‌وانیدا
له زه‌مه‌نی غوربه‌تییا جێهێشتووه
ئه‌ی خودایه ….
ئاوی هه‌ناری ده‌م حه‌وا بڕژێنه به سه‌ر ژیلوانی ته‌مه‌نمدا
په‌رته‌وازه‌ی چاوه نافوره‌کانمی که
ده‌با شه‌وچره‌ی ئه‌و چراتۆڕه‌ی ماهم به ئه‌وینم
ئولفه‌ت بگرێ
له میتۆدی
کولبه‌یه‌کی قاوه تاڵه‌کانی ته‌مه‌ن، نه‌ی ده‌ژه‌نم
خۆ تۆ چه‌شه‌ی ژه‌هرم ده‌که‌ی، ئولفه‌تگری چرکه‌کانی کاتژمێرمی
سه‌رخه‌وێکی که‌ساسی خۆم ده‌شکێنم و
ده‌تۆیش ڕێ به‌و دڵه‌ت بده
له نێو هه‌ناسه‌ی هه‌ستما
هێور هێور تێمدا بمرێ