بە ترسەوە
لە سۆراغی مەملەکەتی زن ون دەبێ و
بەرە زانی ئەوین دەگرێ
خەمۆکی لە دۆراندۆری هەڵدەتووتێ
جورئەت هانای بۆ ناهێنێ
تا یەخەی دووری دابدڕێ
بەزانەوە...
پەنجە بۆ بەندی ئیشق ئەبا
لەبەر دەرگای جوانی ڕوویا
هەتا ئەبەد حەزی دەمرێ
ڕوویای پرچی گیربوونی
لە بیر دەکا
لە سەرابی تەمەنیدا
قوڵبەندی دڵی لێ دەپسێ
بە ئەوکی پڕ هەنسکەوە...
کە دەخزێته نێو غوباری دابڕان و
لە خۆ تەکان چاوەکانی بۆ هەڵنابڕێ
دەست و پەنجەی
بە تاڵاوی دەفڕێ بەرەو خودای دەبا
سیمای دڵۆپە پڕ نزای لێ هەڵدەبڕێ
کێ گۆێ دەگرێ...
کێ دەبیسێ
لە سۆراغی مەملەکەتی زن ون دەبێ و
بەرە زانی ئەوین دەگرێ
خەمۆکی لە دۆراندۆری هەڵدەتووتێ
جورئەت هانای بۆ ناهێنێ
تا یەخەی دووری دابدڕێ
بەزانەوە...
پەنجە بۆ بەندی ئیشق ئەبا
لەبەر دەرگای جوانی ڕوویا
هەتا ئەبەد حەزی دەمرێ
ڕوویای پرچی گیربوونی
لە بیر دەکا
لە سەرابی تەمەنیدا
قوڵبەندی دڵی لێ دەپسێ
بە ئەوکی پڕ هەنسکەوە...
کە دەخزێته نێو غوباری دابڕان و
لە خۆ تەکان چاوەکانی بۆ هەڵنابڕێ
دەست و پەنجەی
بە تاڵاوی دەفڕێ بەرەو خودای دەبا
سیمای دڵۆپە پڕ نزای لێ هەڵدەبڕێ
کێ گۆێ دەگرێ...
کێ دەبیسێ