شەوی یەلدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو؟ !
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان!
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟ !
لە خەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسوورە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو