ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٣٥. چییە گوارە گوناهی وا بە نەستەق
چییە گوارە گوناهی، وا بە نەستەق
بە گوێ هەڵتاوەسیوە، سەر موعەللەق؟ !
دەخیلت بم نەخیلی یا ڕوتابی
وەها شیرین و، سینە نەرم و، دڵ ڕەق!
سەراپای گرتووی زوڵف، بۆیە بوویی
موقەییەد، هەم موخەلخەل، هەم موتەووەق!
لە پێت ئاڵاوە حەڵقەی ماری گێسووت
عەجایەب حەیی بێ جان قەیدی موتڵەق!
کە لێڵ و سوور و کول بوو چاوی تیژت
ئەوەندە پێی دەڕێژی خوێنی ناحەق
شوکر نالی سەری خەسمت وەکوو گۆ
بە خواریی، نەک بە یاری، کەوتە بەر شەق

پەراوێز edit