ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٣. ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا
ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا
فەییازی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و زەوقی لەبت زائیقە بەخشا
زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵتان و شەهەنشا
جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
فَالبائِسُ یسْتَوهِبُ مِن فیک مَعاشا
بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەه زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، رُشَّ رَشاشا
لا حولَ و لا طولَ و لا قوّةَ إِلاّ
بِاللّهِ، لَه القُدرةُ، و الکائنُ ماشا
نالی نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا

پەراوێز edit