ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٢٣. چاوت لە برۆ یەعنی لەژێر تاقی نەزارەت
چاوت لە برۆ یەعنی لەژێر تاقی نەزارەت
بێپەردە عەیان دێتە تەکەللوم بە ئیشارەت
شایستەیی شان، لایقی مل توڕڕەیی تۆیە
نەک توڕڕەیی شاهەنشەهی و تەوقی وەزارەت
سەر خاتیمەیی حوسنی عیادەت کە نەهاتی
بارێ بگەرە فاتیحە و دەئبی زیارەت!
کێ دەستی دەگاتە بەی و ناری نەگەیشتووت
لەو تەختە کەوا ساحیبی مۆرن بە سەدارەت؟
دەسرۆکەیی هەوریی چ حیجابێکە کە تێیدا
شمسُ فلک الحُسنِ أنارَتْ فَتَوارتْ!
هەرچەندە گوناهی دەمەکەت بارە لەسەر لێو
حەددی چییە نالی کە بڵێ ماچە کەفارەت؟ !

پەراوێز edit