ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
١١٨. شاهێنی دوو چاوت کە نیگا و مەیلی بە دانگە
شاهێنی دوو چاوت کە نیگا و مەیلی بە دانگە
کێشانی بە قوللابی دلاوێزی بژانگە
سۆفی و سەر و مێزەر، من و زوڵف و سەر و دەسماڵ
من کوشتەیی لاجانگم و، ئەو کوشتەیی جانگە
فەرمووتە کە بانگم کە، شەوێ، دێمە کەنارت
قوربان! وەرە شەو ڕۆیی، ئەوا وەعدەیی بانگە
بنوێنە برۆ، یەعنی هیلالی سەری ماهت
چون وەعدەیی ماچی سەری کوڵمت سەری مانگە
نالی مەکە، تووڕا بو، لەبەر جەبهەیی گرژت
نایێتە ئەلات، عیجزی لەبەر دووکەڵی قانگە

پەراوێز edit