ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٩٦. خۆر
خۆر هەموی ئاگر و گڕ و گڕکانە
ئەبێ چی بێ ئەو بورکان و سوتانە؟
هیچ کەس نایزانێ ئا ئەمە چیە؟
بونی زییانە و هەم سودیشمانە

کەس نازانێ ئەو مادە ئەسوتێ چیە؟
نەوت بەرد ئاوو یا خود هەواش نیە
ئەی چییە هەمیشە ئەم بڵق و تینە؟
خۆ جەهەنەم و حەرشەکەی خوا نیە

خۆ ئەوەش ئەبێ هەر ڕێی تێ ئەچێ
شتیش ئەبێ و ئەکرێ ئەقڵ بۆی ناچێ
زۆر شتی خەیاڵی و نامۆ لەم کەونە هەیە
کە بڵێین ژیانی تیایە ئەوەشیان پێ ئەچێ

شەرت نیە وەک مرۆڤ بەئاو هەوا بژی
ئەکرێ بونەوەری ئەوێ بە ئاگر بژی
ئەوە کەونە گەلێ ئاڵۆزی هەیەو تێدایە
زەنگیانەش ئەوەنرێتەوە بە بەدەرزی
بەریتانیا
٢٠٢٥/٢/٢٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit