ئەوەی شەهید بوو، تەنیا لە خۆی ڕۆی
هەر دەبێ بۆ خۆی بکا، باوکە ڕۆی!
گشتی لە شیرە ماست و کەرە و دۆی
ئەوەیە دەڵێن نۆش بابێتە سەر دەی!
ئەوەی تێدا چوو، لە جەنگ کوژرا و ڕۆی
زۆر کەس شین دەکا و زۆر دەگری لە بۆی
هیچ جێ ناگرێ گریان و قوڕپێوان لە بۆی
گەر شەهیدان ئەم دۆخە ببینن ئای لالۆی
ئەوە گشتیان پەشیمان دەبنەوە لە خۆی!
دەڵێن ئێمە خەباتمان کرد بۆ ئەم خاکەی
بۆ ئەم گەل و کوردستان و نیشتمانەی
کەر لە کوێ کەوتووە کوندە لە کوێ دڕای؟ !
سەد حەیف و مخابن بۆ ئەو برا پێشمەرگەی
کە خۆی بە کوژدا بۆ ئەم دەورەی کە هەی!
ئێستا کۆمەڵێ تێرن و کۆمەڵێکیش برسی
کۆمەڵێ دانیشتوون لەسەر وشکە زەوی
کۆمەڵێ ملپان ئەستوور لەسەر کورسی!
ئەوە چۆن دەکرێت و چۆن ببین ڕازی؟ !
ئەو مەرگەی ڕۆیی بێ ئاگایی و بە وازی
دەبێت تا ماوین هەر بدەین زیان و باجی!
دەڵێن ڕۆژی شەهیدە، بە کام پێوەر و مەتری؟
بۆ ئەم خاکە قوربانیان دا ماڵ و منداڵیان برسی!
ئاخر ئەمە کەی ڕەوایە ژیان و گوزەران وا بی
یەکێ گیانبەخت بکا، یەکێتر بێتە سەر حازری؟ !
بە کام ئایین و بڕوا بەو شێوەیە ڕەفتار بکەی
کە خۆی ڕۆیی بەو جۆرە ڕێز لە منداڵی نەگری؟ !
نەک وەک ئێستا هەیە ئەو وەزعە شڕە ببینی
ماڵە شەهید دەبینی، موحتاجی نانی وشکی
منداڵانیان پێخواس و بێبەرگ بۆ پێڵاو و جلوبەرگی!
ئەمە چۆن قەبووڵ دەکرێ لە ئاسمان و سەرزەوی
تەنیا لەو هەرێمەی ئێمەیە کە ئەوە دەردەکەوی
لە هیچ شوێنێکی جیهان نییە و قەد ڕێ ناکەوی!