ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٧١. خۆشم دەوێیت
دڵ نیابە کە خۆشم دەوێیت
وەک دایکت، وەک باوکت
هەر وەک خوشک و براکانت
وەک کچە پوور و مامەکانت
وەک کچە خاڵۆژن و خاڵەکانت
خۆشم دەوێی وەک ئامۆزاکانت
هەر وەک پورزا و خاڵۆزاکانت
وەک کەس و کار و خزمەکانت
خۆشم دەوێی وەک هاوڕێکانت
وەک دۆست و ناسیاوەکانت
لە خۆم زیاتر خۆشم دەوێیت
دەبا تۆش بزەیەکم بۆ بکەیت
بە هەر دوو چاوە ڕەشەکانت
خەندەش بە لێوە گەشەکانت
٢٠٢٦/٨/٢٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit