ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٧. دڵە بچکۆلە
هاتیە ناو ژیانمان ئەی بچکۆلەکەم
زۆرم خۆشەوێ ی تاقە گوڵەکەم
پێوو قەدەمت خێر تۆ مایەی خۆشی
دوور بیت لە بەڵاو دەرد و نەخۆشی
هاتیە ژیانەوە سەبر ورد و ئارام و لە نکاو
دڵی هەرێم و بەفرین هاوڕێکەی هەنگاو
ئێمە بەهاتنت گەلێ دڵ خۆشین
لەسەرێکی ترەوە بۆت بە پەرۆشین
ئەزانی بۆ چی ئەی گوڵی پورێ؟
یا خوا خوا لە هەموومان ببورێ
هیوادارم هەرگیز دڵ بەخەم نەبی
باپیرت ڕۆیی داخەکەم بەچاو نەتبینی
ئەویش زۆری حەزەکرد کەتۆ ببینێ
ئەجەل ڕێینەدا جار جار بتدوێنێ
یا لەباوەشت گرێ و تێر تێر بۆنتکا
یاریت لە گەڵکا و جار جار ماچتکا
ڕوحی شاد بێت باپیرەکەی تۆ
ئەسەفێکی گران بوو بۆ من و تۆ
بەڵام گیانەکەم دنیا هەر وایە
یەک ئەمرێ یەکی تر دێکە کایە
هیوادارم لەژیانتدا بەختەوەر بی
لەهەموو تەمەنتا بێ دەردو خەم بی
ئێمە هەموومان بە تۆ دڵ خۆشین
بە دڵ و بە گیان بۆت تێ ئەکۆشین.

تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم بۆ کچەکەی کاک هەرێمی ژن برام برای هاوسەرم نوسی لەکاته لەدایک بوندا بەدایک و باوک گەورە بێت و تەمەن درێژ بێت.
بەریتانیا
١٥/٥/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit