جەژنی چی و حاڵی چی، لەم سەردەمی بێ هەستی
لە سایەی ڕەفتاری چەوت و، ڕێبازی کۆنەپەرستی
بە فێڵ و ڕیای دەوران و، بە جەهل و بێدەربەستی
شکاوە شکۆی ئادەم، لەژێر پێی تینووی پۆستی
خەسڵەتی پاکی ژیان و، شعورو دیدگای هەستی
هەمووی کراوە بە قوربان، بەدەس کین و ئەنقەستی
ڕێگرن لەوەی بنەخشێ نەخشەی ڕێگەی سەربەستی
تا مرۆڤ نەگاتە ئاسۆ و، لووتکەی بەرزی مەبەستی
کوا ئازادی و یەکسانی؟ کوا ژینی خۆشگوزەرانی؟
کە دیلی دەستی زۆردارە، تەواوی ڕووی جیهانی
ئەوەی دەیبینی لە سیمای، مرۆڤ و ژین و بوونی
تەنیا ڕواڵەتێکی خاوە و، تێدا چوو نیشانەی ڕوونی
جەوهەری ئینسان شێواوە، ناوەکەی لێ گۆڕاوە
تەنیا سێبەرێکی تەڵخە و، ناوێکی لێ جێماوە.