ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٣٠. کێڵگەی ئەوین
سڵاو و ڕێزم بۆ تۆی بەڕێزە
قامیشی شەکر کڵۆی تەورێزە

ئێمە دەبێت پارێزی بکەین لە ژیان
هەرچی شیرینیە زیانە بۆ هەموان؟

ئێستا ئەو شەکرە لە جێگەی زەهرە
لەگەڵ نان و برنج کە کاربۆهیدرە

هەرچی سڵاوە بۆ تۆی ئازیزە؟
دوو وەرزی نامۆن زستان پایزە

زستان کڕێوەیە بارانیش پایز
چوونە ژوانێ لەگەڵ گوڵ ئازیز

تکایە خۆش بژی بەتین و بەهێز
من وەکو کێڵگەم تۆش وەکو پەرێز

بۆ خۆشی ژییان خۆ بخەرە ئامێز
تۆ هەنگوینیت و منیش کاکڵەی گوێز
٢٠٢٦/٣/٣
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit