گوڵە بچکۆلە و پەپولەی نازدار
بەخێرهاتی نەک جارێ سەدجار
تۆ بەهاتنت شادیت هێناوە
بۆ دایە و باوە ژیانت داناوە
دڵە چکۆلەکەی یەڵدا و کۆژین
تۆ بەختەوەربیت بەتەنیا لەژین
کۆرپە جوانەکەی کۆژین و یەڵدا
لەبەر خاتری تۆ ژیانیان وەلانا
دیاری ئەوانی ئەی جوانتر پەری
لەوێنەت نیە خۆت بوکی شاری
تەمەندرێژ بی تا هەبی لەژیان
بۆ دایە و باوە ببی میهرەبان
زۆرت لێ جوانە ئەو مورۆ شینە
دەک پیرۆزت بێت دادە مێلینە.
بەخێرهاتی نەک جارێ سەدجار
تۆ بەهاتنت شادیت هێناوە
بۆ دایە و باوە ژیانت داناوە
دڵە چکۆلەکەی یەڵدا و کۆژین
تۆ بەختەوەربیت بەتەنیا لەژین
کۆرپە جوانەکەی کۆژین و یەڵدا
لەبەر خاتری تۆ ژیانیان وەلانا
دیاری ئەوانی ئەی جوانتر پەری
لەوێنەت نیە خۆت بوکی شاری
تەمەندرێژ بی تا هەبی لەژیان
بۆ دایە و باوە ببی میهرەبان
زۆرت لێ جوانە ئەو مورۆ شینە
دەک پیرۆزت بێت دادە مێلینە.
تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم بۆ کچەکەی کۆژینی کۆژین نوسیوە کاتی لەدایکبوونی.