ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٠٩. ئایا ڕەئی ئێوە چۆنە لەگەڵ ئەم چەمک و کەسایەتیانەدا؟
•ئایا ڕەئی ئێوە چۆنە لەگەڵ ئەم چەمک و کەسایەتیانەدا؟

* لای من ئەو چەمک و کەسایەتیانە مەزن و ئازان بوێر و قوربانی دەرن زانا و بلیمەتن ڕاست و دروستن ڕەوان و جوانن ئەی لای ئێوە چۆنن تکایە سەرنج و تێبینی خۆتان بنوسن بەهیوام هەموتان بەشدار بن لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ ئێوە.

* شاعیر

* شاعیرم پێ گەورە و بەتوانایە زانا و بلیمەتە کە لە خەمی گەل و نیشتمان و پێشکەوتنیدا بێت لەگەڵ سەردەم و ڕۆشنبیری و نوێ خوازیدا بگونجێت بۆ نمونە وەک شێرکۆ بێکەس بەتایبەتی شیعری نامەیەک بۆ خوا.

* وتە

* هەموو وتەیەکی پڕ واتا و جوان جوانە لای من
کە ئەو وتەیەش ئاخاوتن و وتو وێژە ئەو ئاخاوتن و وتو وێژانەش مەرج نییە شیعر بێ و
وەزن و قافیە و سەروای هەبێ
گرنگ ئەوەیە جوان و پڕ واتا بێت.

* مەلای ئایینی

* لای من مەلای ئاینی ئەو کەسەیە کە بوێرە و ڕاست بێژە (حەق بێژە) ڕۆشنبیر و دادپەروەرە زمان پاراوو ڕاستگۆیە و لە ڕاستی بدوێ لانەدا نمونە وەک مامۆستا جاسم کەلاری کە وتی لەگەڵ ملایکە بە کوردی قسە ئەکەم و ئەدوێم کە کوردی نەزانی و لێم تێنەگەیشت لای خوا شکایەتی لێ ئەکەم.

* سەرکردە

* لای من سەرکردەشم پێ سەرکردە و چاک و باشە لێبوردە و ڕەوایە کە وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە و وڵات بژیت و هەژار و سادە و ساکارتریش بێت لە زۆربەی خەڵکی وڵاتەکەی نمونەی وەک سەرۆکی ئۆرۆگوای (خۆزێ مۆخیکا) کە بە هەژار ترین سەرکردەکانی دنیا هەژمار کراوە و هەر بەهەژاریش مرد.

* سەرۆک

* ماف پێشل کراو ترین و غەدرو زوڵملێکراو ترین سەرۆکی دنیا (عەبدوڵا ئۆخەلان)ە کە گەلە کۆمەی نێو دەوڵەتی لێکراو درایەوە دەستی دڕەندەترین و نادادپەروەرترین ولاتی دنیا کە تورکیایە کە ئەویش نزیکەی ٢٧ ساڵە ئەو سەرکردەیەی بەند کردووە و تا ئێستاش هەر لە زیندانایە.

* ئایین

* ئەو ئایین و بیرو باوەارانەشم پێ ڕاست و دروست و جوانن کە خۆیان فەڕز ناکەن و خۆیان فەڕز نەکردووە وە ناڵێن هەر ئەوەی ئێمە ڕاست و دروست و پێشەنگە.

* دایک و باوک

* ئەو دایک و باوکانەشم پێ دڵسۆز و دادپەروەرن خەمخۆرن و پڕ ئەزموونن کە جیاوازی ناکەن بەگشتی لە نێوان مناڵەکانیاندا و بەتایبەتی کچ و کوڕ لایەنی بێ دەسەڵات و بەشخوراوەکان ئەگرن وەک ئەو باوکەی کە وتی خۆزگە دەستوربایە کە چۆن ژن بۆ کور پەیدا ئەکەیت و بۆی دێنیت ئاواش بۆ کچ ڕێگا بدرایە پیاو پەیدا بکرایە شەربێ ملیۆنێکم لە هەموو کەس زیاتر بۆ پێ ئەدا ئەوەندەم کچەکەم خۆشەوێ.

* لە دایک و باوکانیشا

* لە دایک و باوکانیشدا لای من دایکانم پێ گەورە و میهرەبان خەمخۆر و سۆزدار ترە لە باوکان چونکە باوەشی دایک ئارامترین و پارێزراو ترین شوێنە لە سەر زەوی کە کۆرپەکەی تێدا ئەخەوێنێت؟

* گەڵ و نەتەوە

* ئەو گەل و نەتەوانەشم لە هەموو گەل و نەتەوەکانی تری دنیا پێ ڕاست و دروست و بێ غەل و غەشترن کە تا ئێستا نەگەیشتونەتە لوتکەی دەسەڵات نمونە وەک نەتەوەی کورد و نەتەوەی عەرەبی فەلەستین.

* کتێب

* کتێبیش بۆ خوێندنەوەیە لە ڕێگەی خوێندنەوەش ئەبیتە مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و پڕ ئەزموون وە سود بەخش ئەبیت بۆ خۆت و دەور و بەر گەل و نیشتیمانەکەت و مرۆڤایەتیش، وە ئەو کتێبەشم لە هەموو کتێبەکانیتر پێ باشترو سود بەخشترە کە باسی خۆشگوزەرانی ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤەکانی کرد بێت بەگشتی وە لەو ڕێگەیەوە ئاسودەیی پێ بەخشیبن.

* مرۆڤ

* ئەو مرۆڤەشم پێ مەزن و گەورە و دادپەروەرترە کە هەرگیز دەستی نەچوبێتە خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵ و زیندەوەرێکەوە و تەنانەت درەختەکانی نەبڕیبێت و هەرگیز برینداری نەکردبن و هەرگیز ژینگەشی پیس نەکرد بێت.

* مێشک و دڵی مرۆڤ

* لای من مێشک و دڵی مرۆڤیش لە هەموو شتێ جوانترن چونکە خوایان لە نێو دایە و خوایان تێدا ئەبینرێت؟

جەنگ

بەڕەئی من جەنگ یەکێکە لە هەرە کارەساتە دژوار و کاولکاری و بێ بەهاکانی ئەم جیهانە لە ژیاندا کە مرۆڤانێکی زۆر تێیدا بونەتە قوربانی.

ژیان

بێگومان ژیان سەرەتا و کۆتایشی هەیە بەڕەئی من ژیان بۆ مرۆڤەکان بەیەکسانی و بێ جیاوازی دەستەبەر کرایە
وە خۆشبوو بەردەوام بوایە و کۆتایی نەبوایە

خوا

خوا تاک و تەنیایە نە لە کەس بوا و نە لە کەس ئەبێت سەرەتا و کۆتاییشی نیە، هیچ نازانرێ دەربارەی قەبارە و جۆری لاشە و شێوە و شکڵی وە چی ئەخوا و چی ئەپۆشێ؟ ! لە کوێ ئەژی و شێوەی ژیانی چۆنە؟ ! ئایا هەست ناکەی هەر ئەو ئاگاییەیە کە لە نێو مێشک و دڵی من و تۆدایە.
بەریتانیا
٢٠٢٦/١/٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit