پەندی پێشینان هەر وەک گوتراوە
کەر لەکوێ کەوتوە کوندە لەکوێ دڕاوە
دوژمن زانا بێ نەک دۆستت کەر بێ
ئەکرێ لە جێی زانا نەزان حاکم بێ
لەگەڵ بێسفەت و سپڵە چاکە نەکەی
هەرگیز دەرد و زامی بۆ تیمار نەکەی
بێسفەت و سپڵە دوو شتی ناشیرنن
وەک ناحەز و دوژمن خۆیان ئەنوێنن
بەڵامدا لە بێسفەت سپڵەیی مرۆڤ
هەر وەک ڕەشەبا و باو بۆران و تۆڤ
هەڵەکا و هەموو شتێ لە نێو ئەبات
لە ڕەگ و ڕیشەوە گیانت دەر ئەکات
کەر لەکوێ کەوتوە کوندە لەکوێ دڕاوە
دوژمن زانا بێ نەک دۆستت کەر بێ
ئەکرێ لە جێی زانا نەزان حاکم بێ
لەگەڵ بێسفەت و سپڵە چاکە نەکەی
هەرگیز دەرد و زامی بۆ تیمار نەکەی
بێسفەت و سپڵە دوو شتی ناشیرنن
وەک ناحەز و دوژمن خۆیان ئەنوێنن
بەڵامدا لە بێسفەت سپڵەیی مرۆڤ
هەر وەک ڕەشەبا و باو بۆران و تۆڤ
هەڵەکا و هەموو شتێ لە نێو ئەبات
لە ڕەگ و ڕیشەوە گیانت دەر ئەکات