لە مرۆڤی سەر زەوی ناچی
تۆ لە هەر هەمویان جیای
لە نێو کوردا پێغەمبەری
لە چیاکانا لوتکەی
لە باخانا باخی هەناری
لە هەناریشا دەنکی
لە سروشتیەکانی ئاسمانا
بەفریت و داباریوی
کڕێوە و باو زریانی
ڕەشەبا و باوو بارانی
بارانی بەلێزمەی ڕەحمەتی
هەورە گرمە و تریشقەی
بەوری غەزەب ڕائەماڵی
لەم دنیایە هەڵۆی
لەو دنیاش بە هەشتی
چەقەڵ و کەمتیارو سەکسارەکان
کەڵبەی تیژیان لێ جیڕ کردی و
قەپیان پیا کردی و هەڵیان لوشی
هەڵیان لوشی و دایانیتەوە دەستی
سەگی هار و گورگی ڕەش و برسی
ئەوانیش بردیانی بۆ شوێنێ پڕ تاریکی
شوێنێ ناخۆش ناوی ئیمڕاڵی
بۆ تۆ جیاوازی نیە هەر شوێنێبێ
ئاسمان سەر زەوی یا ژێر زەوی
هەر بەهەگبەکەت کاریگەری
لەوێش پەیامت هەیە و ئەبێت و بووە
بە پەیامەکەشت جیهان سەرسام بووە
پەیامەکەت هەموو دنیای تەنی
دنیای تەنی بۆ مرۆڤ بوون و
بۆ ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری.
تۆ لە هەر هەمویان جیای
لە نێو کوردا پێغەمبەری
لە چیاکانا لوتکەی
لە باخانا باخی هەناری
لە هەناریشا دەنکی
لە سروشتیەکانی ئاسمانا
بەفریت و داباریوی
کڕێوە و باو زریانی
ڕەشەبا و باوو بارانی
بارانی بەلێزمەی ڕەحمەتی
هەورە گرمە و تریشقەی
بەوری غەزەب ڕائەماڵی
لەم دنیایە هەڵۆی
لەو دنیاش بە هەشتی
چەقەڵ و کەمتیارو سەکسارەکان
کەڵبەی تیژیان لێ جیڕ کردی و
قەپیان پیا کردی و هەڵیان لوشی
هەڵیان لوشی و دایانیتەوە دەستی
سەگی هار و گورگی ڕەش و برسی
ئەوانیش بردیانی بۆ شوێنێ پڕ تاریکی
شوێنێ ناخۆش ناوی ئیمڕاڵی
بۆ تۆ جیاوازی نیە هەر شوێنێبێ
ئاسمان سەر زەوی یا ژێر زەوی
هەر بەهەگبەکەت کاریگەری
لەوێش پەیامت هەیە و ئەبێت و بووە
بە پەیامەکەشت جیهان سەرسام بووە
پەیامەکەت هەموو دنیای تەنی
دنیای تەنی بۆ مرۆڤ بوون و
بۆ ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری.