کە مناڵ بووم
پێم سەیر بوو
کە چاویلکەیان
لە چاوایە
بەڵام ئێستا کە گەورە بوم
خۆشم ئاوا لەچاومایە
من هەست ئەکەم
چاوەکانم
وەک جاران نین
بێ ڕوئیایە
درکیش بەوە ئەکەم تەمەن
بەرەو هەڵکشان ئەچێ و ئەڕوا
ژیان ئاوایە
وەفای نییە
کە ڕۆی ئەڕوا
نایەتەوە
گۆچان ئەگرم بەدەستەوە
پشتیشم ئەچەمێتەوە
ئاوڕێ لە دوا
نایەمەوە
بەبێ چرپە و
بەبێ دەنگی
سەد خۆزگەمان بەجاران کا
کە نانی گەنم و جۆ هەبوو
کە وتم ژیان
ئاوا ئەروا
ئەبێ بڕواو
ئاوا ڕۆشتووە
هەر وەک ئەو گا پیرە وایە
کە لە ناو کێڵگەیەک دایە
هەنگاو ئەنێ
جوت ئەکات و
ملی ناوە
ملی ناوە و
هەرگیز نایەتە دواوە
پێم سەیر بوو
کە چاویلکەیان
لە چاوایە
بەڵام ئێستا کە گەورە بوم
خۆشم ئاوا لەچاومایە
من هەست ئەکەم
چاوەکانم
وەک جاران نین
بێ ڕوئیایە
درکیش بەوە ئەکەم تەمەن
بەرەو هەڵکشان ئەچێ و ئەڕوا
ژیان ئاوایە
وەفای نییە
کە ڕۆی ئەڕوا
نایەتەوە
گۆچان ئەگرم بەدەستەوە
پشتیشم ئەچەمێتەوە
ئاوڕێ لە دوا
نایەمەوە
بەبێ چرپە و
بەبێ دەنگی
سەد خۆزگەمان بەجاران کا
کە نانی گەنم و جۆ هەبوو
کە وتم ژیان
ئاوا ئەروا
ئەبێ بڕواو
ئاوا ڕۆشتووە
هەر وەک ئەو گا پیرە وایە
کە لە ناو کێڵگەیەک دایە
هەنگاو ئەنێ
جوت ئەکات و
ملی ناوە
ملی ناوە و
هەرگیز نایەتە دواوە