ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٨٢. پەپولە
پەپولەیە
لە سەر گوڵێ
ئەو پەپولە
بۆنێ ئەکا
یاخود شیلەی گوڵان ئەمژێ
بڕوا ناکەم
ئەمە وا بێ
ئەی کەواتە ئەو پەپولە
لە سەر ئەو گوڵە خۆی ئەنوێنێ
وا هەست ئەکەم
بۆ خواردنێ؟
چۆتە ئەوێ؟
هەر ئەگەڕێ
بەم ڕۆژگارە ئەو ئەفڕێ
ئەفڕێ و ئەچێتە لەسەر گوڵان؟
خۆشی جوانە
لە گوڵ ئەچێ
بۆیە خێرا
دێت و دەچێ؟
لەو ناوەیا دڵخۆش ئەبێ
لەگەڵ سروشتا تێکەڵ ئەبێ.
٢٠٢٥/٩/٢٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit