ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٨٠. پەیامە شیعری نێوان من و ڕەفیق هەورامی
سوپاسی بێ پایانی ئەو پەیامە شیعریەی برای بەڕێزو خۆشەویستم کاک ڕەفیق هەورامی (دڵباز) ئەکەم منیش بەپەیامە شیعرێ لەخوارەوە وەڵامم داوەتەوە هیوادارم پەسەند کراو بێت لای بەڕێزیان.

نامەێک بۆکاک سەعیدسدیق(بەڵێن)
بە ناوی خودا کە بێ هاوتایە
ئەوهەرئەمێنێ هەموی فەنایە
پێنوسم هەڵگرد پێویستم زانی
نامە بنووسم وە زوان سۆرانی
لەگەڵ گوڵانی بۆنی هەورامان
بۆ کاکە سەعید برای هاوڕامان
ناوی سەعیدەو ناز ناوی بەڵێن
تەنیا شاعیرە ناوی جوان ئەڵێن
من لە هەڵەبجە ئەو لە تاراوگە
خامە ڕەنگینە لە ناو پەڕاوگە
سڵاو مامۆستا بۆ تۆو شارباژێڕ
زۆر بە نرختربێت لەکانگای پڕزێڕ
زۆریش خۆشحاڵ بوم کەواتۆم ناسی
خەفەت لەدڵ دا نەماوە باسی
پێم خۆشە بکەم پێناسەی جوانت
زۆریش تامەزرۆم بۆسەدای دوانت
ڕەفیق هەورامی تا دوا تەمەنم
تۆ مامۆستامی قوتابیت منم
ڕەفیق هەورام(دڵباز)٢٦/٩/٢٠٢٥

وەڵامی پەیامە شیعریەکەی برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک ڕەفیق هەورامی (دڵباز)
سڵاوت لێبێ برا ڕەفیق هەورامی
بە پەیامە شیعر نامەت پێم گەیی
بەم پەیامە شیعرە زیاتر تۆم ناسی
هەسەکەم بەوە تۆ پیاوێکی خاسی
نامەم خوێنەوە نامەت سەر چاوم
وەک کراسێ جوان ئەیکەمە بەرم
نامە جوانەکەت سەر سامی کردم
هەڵەبجەش زیاتر دڵخۆشی کردم
هەر لە بەریتانیاوە هەتا هەڵەبجە
نامەم بۆ نوسی بەم دەستو پەنجە
بە هیوام جێگەی ڕەزامەندیت بێ
جێگەی خۆشحاڵی و پێزانینت بێ
گەلێ دڵخۆش بوم بە پەیامی تۆ
یادگاری ئەمێنێ لە نێوان من و تۆ
هەر لە تاراوگەوە هەتا هەورامان
سڵاوت بۆ ئەنێرم وەک تاوی باران
لەوێ بۆ هەڵەبجە شارە شیرنەکە
دڵم پێم ئەڵێت سەردانێکی بکە
گەر دەرفەتم بوو سەردانی ئەکەم
لەوێ ئەتبینم لە جێی کەسەکەم
سڵاو لە هەڵەبجە شاری شیرینم
تۆ هەتوانی بۆ زام و دەردو برینم
ئەو شارە لای من گەلێ شیرینە
جوانترین شارە لەم سەر زەمینە
هەر کاتێ دێنم ناوی ئەو شارە
چاوم پڕ ئەبێ دڵیشم غەمبارە
شەرمەزاری بێ بۆ هەموو دنیا
چونکە هەڵەبجە وا بێناز کرا؟
ئیتر خۆشحاڵم زیاتر بە ناسین
تۆ برای منی بەردەوام بی لەژین
باقی وەسەلام برای شیرینم
تا لە ژیانابم مەرگت نەبینم
٢٠٢٥/٩/٢٦
سەعید سەدیق / بەڵێن
لەکەم و کوڕیەکانم ببورە
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit