ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٧٣. نیشتیمان
ئەی نیشتیمان من مناڵ بوم
پێشمەرگە پیرۆزە و ناوی هەیە
ئێستا گەورە بووم ئەو هێزەی
کە هەبووە و ئەبێ و هەر هەیە
بەڵام من تێناگەم و ناشزانم
بۆ چی ئەم میللەتە هەژارە
ڕزگاری نەبوەو ڕزگاری نا بێت؟
چی ڕێگرە لە بەردەمی ئەم
نەتەتەوەیە؟ ئەزانم ئەو کاتە
سەرکردەکان بۆ بەرژەوەندی و
هەیبەت و دەسەڵاتیان
پێشمەرگەیان خۆشەویست و
هەڵۆو بازیان بەگوێیدا ئەدا
بەڵام تێستا خۆیان تێرن و
لەبەر پارە و کۆشک و تەلارو
پشوو نەک پێشمەرگە بەڵکو
تەنانەت هیچ کەسێکیتریان
بە داڵغە و بە خەیاڵیشا نایە
بەریتانیا
٢٠٢٥/٩/١١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit