زۆر بەداخەوە بۆ بیستنی هەواڵی ژیان ئاوایی کوردۆی شاعیر ئەو هەواڵە لە ناخەوە تاساندمی زۆر دڵ گەرم و دڵگرانی کردم سەڕەڕای ئەوەی کە کوردۆ شاعیرێکی هەژار و کەمدەرامەت بوو لەگەڵ ئەوەشا بێ جێگە و ڕێگا بوو من خۆم لەوە و پێش چاو پێکەوتنێکی کوردۆم بینی لە چاوپێکەوتنەکەدا لێیان پرسی وتیان لە کوێ ئەخەوی وتی ئەوە ٦ مانگە لە سەر جادە ئەخەوم پێشکەشکارەکە لێیپرسی وتی ئەی وەعدی جێگەیەکیان پێ نەدابوی و قەرار بوو جێگەیەکت بدەنێ وتی ئەوە ڕەنج سەنگاوی بوو درۆی لەگەڵ کردم داوای لێبوردنم هەیە ئەوە قسەی خودی کوردۆیە وەک خۆی وتی گوایە ڕەنج سەنگاوی ئاگاداری ئەو مەسەلە و بابەتەیە بەڵام نازانم هیچیان دیار نەبوو؟ من خۆم لە ڕێگەی ماسنجەری خۆمەوە هەر ئەو کات نامەیەکم بۆ ڕەنج سەنگاوی نارد بەداخەوە کاک ڕەنج دەنگی نەبوو، ئەوا لە خوارەوە لەگەڵ وێنەکە نامەکەشم دابەزاندووە کە لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بۆ ڕەنج سەنگاویم ناردبوو، بەڕاستی جێگەی نیگەرانیە ئەوە حاڵ و گوزەرانی شاعیرە وە شەرمە بۆ دەسەڵات و وەزارەتە پەروەردە و ڕۆشنبیریەکەی کە ژیانی شاعیرێکی وڵات و هەرێمەکەی ئاوا بێت ئەگەر پێنوسێکی وڵاتەکەم ئاوا بێ ئەی ئەبێ حاڵ و گوزەرانی خەڵکیتر چۆن بێت، من لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی کوردۆ و هەموو نوسەران و شاعیرانی وڵات و هەرێم و شارەکەم ئەکەم ڕوحی کوردۆش شاد و ئاسودە و ئارام بێت سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک بە کوردۆش ئەڵێم.
بنو هاوڕێ گیان تا نەمردی قەدریان نەزانی
تۆ لە وڵاتی خۆتدا سەرت نایەوە بەئاوارەیی
هەر ڕۆژ لە شوێنێ شەوان لە جادە و کۆڵان
شەرمەزاریە ژیانی تۆ ئاوا بوو با دنیا بزانی