ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٥١. نامەیەک بۆ سەرۆک و لێپرسراوانی پارتە کوردیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان
سڵاو لە هەموتان دەستی ماندوو بون و خەباتی کوردایەتیتان ئەگوشم، سڵاوی سمکۆی شیکاک و قازی محەمەد و عەبدولڕەحمان قاسملو ناسراو بە دکتۆر قاسملو دکتۆر سادق شەرەف کەندی و شێخ مەحمود و شێخ سەعیدی پیران و ئەبدوڵا ئۆجەلان و ئەو پەنجا کەسایەتیەی کە لەکاتی دەست بەسەرداگرتنی سەرۆک ئۆجەلاندا خۆیان سوتاند و خۆیان کردە قوربانی و هەموو شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان وە هەموو ئەوانەی کە لە پێناوی گەلی کورد و خاکی کوردستاندا گیانیان بەختکرد پێڕا ئەگەیەنم ئەمەوێ وەبیرتان بێنمەوە کە دوژمنانی کورد و ئەم گەلە لە باشور چیان لە کورد کرد بەتایبەتی ڕژێمە نەگریسەکەی بەعسی فاشی ئەنفال کیمیابارانی شارە جوانەکەی هەڵەبجە و خاپوردکردنی گوندەکانی کوردستان، لە ڕۆژ هەڵات لە سێدارە دانی قازی و تیرۆرکردنی دوکتۆر شەرەف کەندی و قاسملو زیندانی کردن و لە سێدارەدانی خەڵکی بەشمەینەتی کورد بەتایبەتی ژنان، لە باکور لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و ئەبدوڵا ئۆجەلانی ٢٧ ساڵ زیندان کرا و، لە ڕۆژ ئاواکەشم دوای ئەم هەموو ساڵەو دوای کوشتن و بڕین و زیندانی و لە سێدارەدان وا خەریکە کە بێڵن تازە ڕۆژی کوردانی تێدا هەڵ دێت وا بڕیارە بۆ ساڵی ئایندە مەزڵوم عەبدی ببێتە سەرۆک کۆماری سوریا ئەوە دڵخۆشکەر و هەلێکی زێڕینە بۆ کورد لە ڕۆژ ئاوا، کاتی ئەوە هاتوە کە کورد دەست لە نێو دەست بکەن بۆ ڕزگار کردنی گەلەکەیان پێویستە بە هەموو بیرو ڕاو ئاین و ئایدەلۆژیاوە بەعیلمانی کۆمۆنیست شوعی ئیسلامی و هەموو ئایدیا و ئاین و بیر و باوەڕەکانەوە تکایە هەوڵ بەن بۆ سەربەخۆیی و ڕزگار بونمان تا خۆمان ڕزگار نەکەین ناتوانین بە هیچ ئاوات و ئاماجەکانمان بگەین تا کورد نەبین هیچ ئاین و ئایدیایەکمان نیە تا کورد نەبین نە ئیسلام نە شوعی نە کۆمۆنیست نە عیلمانی نین کورد بونمان تەواو کەری هەموو ئەوانەیە کە باسم کردن هەر کەسێ هەر شتێکی بۆ ئەکرێت لای خۆیەوە بۆ ڕزگار بونی کورد و ئەم گەلە و گەیشتنی بەدەسەڵاتی ڕاستەقینە و کیانێکی بێ غەل و خەش پێویستە هەوڵبدا هەر چەنە من زۆر نەتەوایەتی نیم بەڵام لای خۆمەوە وەک پێنوسێکی زۆر بچوکی ئەم گەلە ئەوەی پێم بکرێت و لە دەستم بێت و بتوانم لە پێنا و گەلی کورد هەوڵ ئەدەم ئەوەی تا ئێستا کە توانیبێتم بیکەم گەلە نامەیەکم ناردووە بۆ سەرکردە و کەسایەتیەکانی جیهان وەک ( نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرس-سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەپ-سەرۆک وەزیرانی ئیسڕایل بنیامین ناتانیاهۆ-سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر-سەرۆکی ڕوسیا بلادمین پۆتین-سەرۆکی چین. شی جین پینگ-سەرۆکی فەرەنسا ئیمانیۆڵ مایکرۆن-سەرۆکی ئەڵمانیای فیدڕاڵ فڕانک واڵتەر ستاینمایەر-سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور مەسعود بارزانی-سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی-سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی-وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی پەیامە شیعر لە سەر موچە) نامەیەکیشم ئامادەیە بۆ ناتۆ سکاڵا نامەیەکە لەسەر تورکیایە کە ئەندامە لە ناتۆ و کە زیادە ڕۆیی ئەکات و زۆر دژی مرۆڤ ڕەفتار ئەکات و هێرش ئەکاتە سەر کوردەکانی باشور و ڕۆژئاوا بە درۆن و تانک و تۆپ، داوا لە پارتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئەکەم ئەگەر خەبات و شۆڕشتان بۆ کوردە و بۆ کوردی ئەکەن پێویستە کورد ڕزگارکەن وە واز لە هەموو بەرژەوەندی کەسی و دەسەڵاتی خۆیی و دارایی بێنن ئەگەر ئیسلامی عشیوعی کۆمۆنیستی عیلمانی دیندار و بێ دینی تا کورد نەبن ئەوانە نین و ئەوانە ناتانگەیەنێتە هیچ شوێنێ ئەگەرکورد بوین و ئاڵاو وڵات و خاک و کیان و دەسەڵاتێکی ڕەهای ڕاستەقینەمان هەبوو ئەتوانین ئەوانەش بین لێشمان دێ و لێشمان جوانە تکایە یەکگرن تکایە یەکگرن بەیەکگرتویی ئەگەنە ئەنجام و هەموو شتەکان بەیەوە جوان ئەبن لە کۆتاییدا ئەم هەڵبەستەشم پێشکەشە بە سەرۆک و لێپرسراوانی پارتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەهیوام بەرپرسی هەموو پارتەکان ئەم هەڵبەستە ببینن.

کوردینە

تکایە وەک ئێستا دابڕاوو پچڕ پچڕ و بێ هەڵوێست مەبن
لەگەڵ یەکدا دوژمن جاسوس دوو ڕوو ناحەز ناپاک مەبن

دەست لە ناو دەست بکەن بۆ ئاشتی و ئازادی و یەکسانی
بیرمەکەنەوە لە کۆمۆنیست و شوعی ئیسلامی و عیلمانی

ئەوانەش بن قەیناکا هیچ کێشەیەک نیە هەر خەباتە؟
لە سەروی هەمویانەوە کورد بونە ئەوە بۆتان خەڵاتە

چونکە دوا نەتەوەین لەگەڵ فەلەستینا کە ڕزگار نەکراوین؟
بێ وڵات و خاک و ئاڵا و سەرکردەیەکی ڕاستەقینە ماوین

تاکورد نەبن کۆمۆنیست شوعی ئیسلامی عیلمانیش مەبن
بڕوا بکەن نوێژو ڕۆژو خێرو خێرات سودی نیە ئاینداریشبن

هەر کاتێ بیرتان لە نەتەوە و نەتەوەیی خۆتان کردەوە
ئەو کاتە ئێوە مرۆڤن ئاقڵ و ژیرن گرەوی ژیان ئەبەنەوە

ئێستا ئێوە بەهەموو ڕەنگەکانتانەوە ناشیرینن جوان نین
چونکە لەدڵ و دەرون و ناختانا کوردێکی ڕاستە قینە نین؟

ئەو گەل و نەتەوانەی کە وڵاتیان دروستکردوو ئاڵایان هەیە
لە پێش ئاین و بیرو ڕا و ڕەنگ بنجینەیان خۆیبون و خۆییە

کەواتە گرنگە ئاڵاو فەرهەنگو کلتور بۆ هەموو گەلانی جیهان
لە پێش هەموو شتێکەوەیە جلو بەرگو زمانی شیرینی دایکان

دەبا ئێمەی کوردیش چاو لەو گەلانەی دنیا و جیهان بکەین
هەرچی بە رژەوەندی کەسیمانە کە هەیە با وەلای نێین؟

لە پێناوی گەلەکەماندا با هەوڵ بەین و تێکۆشین
هەموو بەرگێ فڕێدەین تەنیا بەرکی کوردی بپۆشین

مەبەستم ئەوەیە ئەگەر هەموو ئاین و ڕەنگەکانیش بین
با لە پێش هەموشیانەوە بە ڕاست و دروستی کورد بین

تێبینی // داوای لێبوردن لە هەموان ئەکەم بە هیوام دڵم ئازار نەدا بن بەگلەی و گازندە و بەڕەخنە و ناڕەزایەتیەکانم مەبەستی من تەنیا یەکگرتنتانە و بەس تکایە یەکگرن تکایە یەکگرن.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٧/٢٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit