کوا تفەنگەکەت کوا جامانەکەت؟
کوا قات و شاڵت کوا کڵاشەکەت؟
کوا زەردەخەنەو کوا تەسبیحەکەت؟
بە بێ تاوانی چۆڵیان کرد ماڵەکەت؟
کوانێ گفتو گۆت کوا وتەی شیرین؟
کوانێ گاڵتە و گەپ کوانێ پێکەنین؟
کوانێ هاتو چۆی ناو خزمان بەتین؟
بۆ بێ ماڵ ئاوایی تۆ ڕۆشتی لە ژین؟
ئەو غەدر و زوڵمەی کەوا لە تۆ کرا؟
لە یوسفی کەنعان بەدەستی برا نەکرا
بەڕێکەوت یا قەدەر تۆی بۆ وێ پێبرا
ئەو دەستە ڕەشە تۆی پێ شەهیدکرا
ئای کە مرۆڤ چەن دڕنە و بێویژدانە؟ !
چۆن دەستیان چۆ خوێنت لەو بیابانە؟
ئەوە دەستی ئەنجەلە یا هی زاڵمانە
ئای فەلەک بۆ بێدەنگی ئا لەم تاوانە!
خۆ ئەو ئامۆزای من پەپولە ئاسا بوو
زۆر ئاقڵ و ژیر هێمن و لەسەرخۆ بوو
کەسێ جوان و سەنگین و بێوەی بوو
لەگەڵ ئەوەشا خزمو مرۆڤ دۆسبوو
هەرگیز مرۆڤی ئاوا دروست نابێتەوە
مەحاڵە جێگاشی بەهیچ پڕ بکرێتەوە؟
خزم دۆست هەم بەتەنگ خەڵکەوە
قەت بڕوا ناکەم ئەو لە بیر بچێتەوە
بشکێن ئەو دەستانە کوێر بن ئەو چاوانە
کە دەستیان چۆتە خوێنی تۆ لەو بیابانە
بەکام ویژدان کە ئەنجامدرا ئەو تاوانە؟
ئەوە کاری مرۆڤ نییە کاری نامەردانە
مرۆڤ گەورەیە بەهیچ بەراورد ناکرێ؟
کەواتە نابێ لە سەر هیچ ئاوای لێبکرێ؟
ئەو مرۆڤەی کەوا ڕق لە دڵ هەڵەگرێ
ئەوە دڕندەیە خوا غەزەبی لێ ئەگرێ
تۆ شەهیدی تۆ نەمردووی تۆ ماوی
تۆ هەمیشە لەگەڵمانی لەبەر چاوی
تۆ چاو دڵ و ڕوح و گیان و هەناوی
تۆ ئامۆزای وەک جاران لەدڵما ماوی
ڕوحت شاد و ئاسودە ئازیزی هەموان
ئەی دڵی حەمەو ژیارو دییەنی و دێکان!
ئێمە و ئاسمان و بێیانیش بۆت گریان
زۆر زوو بوو کە بەجێت هێشت ژیان.
کوا قات و شاڵت کوا کڵاشەکەت؟
کوا زەردەخەنەو کوا تەسبیحەکەت؟
بە بێ تاوانی چۆڵیان کرد ماڵەکەت؟
کوانێ گفتو گۆت کوا وتەی شیرین؟
کوانێ گاڵتە و گەپ کوانێ پێکەنین؟
کوانێ هاتو چۆی ناو خزمان بەتین؟
بۆ بێ ماڵ ئاوایی تۆ ڕۆشتی لە ژین؟
ئەو غەدر و زوڵمەی کەوا لە تۆ کرا؟
لە یوسفی کەنعان بەدەستی برا نەکرا
بەڕێکەوت یا قەدەر تۆی بۆ وێ پێبرا
ئەو دەستە ڕەشە تۆی پێ شەهیدکرا
ئای کە مرۆڤ چەن دڕنە و بێویژدانە؟ !
چۆن دەستیان چۆ خوێنت لەو بیابانە؟
ئەوە دەستی ئەنجەلە یا هی زاڵمانە
ئای فەلەک بۆ بێدەنگی ئا لەم تاوانە!
خۆ ئەو ئامۆزای من پەپولە ئاسا بوو
زۆر ئاقڵ و ژیر هێمن و لەسەرخۆ بوو
کەسێ جوان و سەنگین و بێوەی بوو
لەگەڵ ئەوەشا خزمو مرۆڤ دۆسبوو
هەرگیز مرۆڤی ئاوا دروست نابێتەوە
مەحاڵە جێگاشی بەهیچ پڕ بکرێتەوە؟
خزم دۆست هەم بەتەنگ خەڵکەوە
قەت بڕوا ناکەم ئەو لە بیر بچێتەوە
بشکێن ئەو دەستانە کوێر بن ئەو چاوانە
کە دەستیان چۆتە خوێنی تۆ لەو بیابانە
بەکام ویژدان کە ئەنجامدرا ئەو تاوانە؟
ئەوە کاری مرۆڤ نییە کاری نامەردانە
مرۆڤ گەورەیە بەهیچ بەراورد ناکرێ؟
کەواتە نابێ لە سەر هیچ ئاوای لێبکرێ؟
ئەو مرۆڤەی کەوا ڕق لە دڵ هەڵەگرێ
ئەوە دڕندەیە خوا غەزەبی لێ ئەگرێ
تۆ شەهیدی تۆ نەمردووی تۆ ماوی
تۆ هەمیشە لەگەڵمانی لەبەر چاوی
تۆ چاو دڵ و ڕوح و گیان و هەناوی
تۆ ئامۆزای وەک جاران لەدڵما ماوی
ڕوحت شاد و ئاسودە ئازیزی هەموان
ئەی دڵی حەمەو ژیارو دییەنی و دێکان!
ئێمە و ئاسمان و بێیانیش بۆت گریان
زۆر زوو بوو کە بەجێت هێشت ژیان.
تێبینی // زۆر بەداخەوە بۆ بە ناڕەوا شەهید کردنی ئامۆزای خۆشەویستم (یاسین محەمەد ئەمین) کە (١٠) ساڵ لەمەوپێش بە دەستی چەپەڵی ڕەشی تیرۆرستانی داعش لە داقوق بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە شەھیدیان کرد، وە بۆ دانەوەی جەنازەکەیشی لەکاتی خۆیا مەبلەغێ پارەی زۆریشیان وەرگرد شەرمەزاری و سەرشۆڕی بۆ هەموو ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە شەهید کردن و خوێن ڕشتن و خوێن بەهەدەردانی ئامۆزاکەمدا ڕوحی کاکە هەر شاد و ئاسودە و ئارام بێت.