ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١١. چاو
چاو هێندە جوانە پێناسە ناکرێ
ئەوەنەش گرنگە بەدەم باسناکرێ
زۆریش ناسکە هیچ بەرگە ناگرێ؟
ئاگاداری بە پەڵە و تۆز نەگرێ
******************************
چاو لای مرۆڤ زۆر خۆشەویستە
گەلێ بە سودە و گەلێک پێویستە
بۆت دێنێتە دی هەر چی مەبەستە؟
ئەوەی چاو ئەیکا ناکرێ بەو دەستە
******************************
چاوەکان ڕەنگ و شێوەیان زۆرە
ڕەش قاوەیی هەشە وەک خۆرە
شین سەوز و کاڵ ئەم سێ جۆرە
تێر لێیان بڕوانە جار جار بە نۆرە
*****************************
هەموو دیمەنێک دەهێننە بەردەم
لەخۆشی ناخۆشی لە ئازار و خەم
کە لێی بڕوانی ورد ورد و کەم کەم
بەهۆی چاوانمەوە ئەزانم کە هەم
******************************
ئەوە زۆر گرنگە دوو چاوت هەیە
ئەوەی بەچاو ئەیبنی لەدڵداهەیە
چاو بڕیار ئەدا هزرو بیر ئەڵێن وایە
بەڵام ڕوح و گیان لێی بێ ئاگایە
******************************
ئەو چاوانەی هەن بەوێنەی هەوێن
سەرنج ڕاکێشن و دڵ بۆی ئەلاوێن
بزەیان بۆ بکەیت ئاوا بۆ لات دێن
وەک پەڕەی گوڵن وا پاکو خاوێن
******************************
لەم دنیا چی ڕووبدا و ڕوویداوە؟
جوان وێنا ئەکرێ لە ڕێگای چاوە
چاو حوکم ئەکا کە سەلمێنراوە
هەرچی ناحەزە ئەی خاتە لاوە؟
******************************
بەڵام داخەکەم زۆرکەس بێ چاوە
چاوێ یا هەر دوانی لەدەستداوە
دڵگرانم کە خۆشی ژیانی نەماوە
لەڕێی قەدەر و کردار ئەمە ڕویاوە
******************************
بەهیوام هەرگیز چاو ئازار نەدرێ
پەردەی بۆ بکرێ جوان بپارێز رێ
خزمەتی بکەی تاک و لێڵ نەکرێ
با گەش و جوان بێ مەیەڵە بمرێ.
******************************
بەریتانیا
٢٤/٤/٢٠٢٤
کاتژمێر ٤: ٢٤ دوا نیوەڕۆ نوسراوە
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit