ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٠٦. لە دوای
لە دوای هەموو نا خۆشییە خۆشییە
لە دوای هەموو تەنگانەیە بەرفراوانیە

بەڵام ئەمەیان کەمێک سەبری گەرەکە
جا سەرەی یەکسانی و ئاشتی و ئازادیە

پەندی پێشینان هەموی ڕاست و ڕەوانە
هەرچیەکیان فەرمووە گشت پڕ واتایە؟

ئەگەر جەنگەکان نەبوایە لەم جیهانەدا
کێ ئەیزانی مێژووی کۆنی مرۆڤ ئاوایە

سەرەڕای ئەم هەموو کوشت و کوشتارە
بەڵام هێشتا مرۆڤ دڵۆپێکە لە دەریایە

ئەم هەموو قڕان و خنکان و ونکردنە
ئەم هەموو ڕوخان و وێران و کیمیاییە


ئەم هەموو بێ بەزەییە و ڕێزنەگرتنە
هەموی وەک بەفرەکەی سەر جیایە

کە ئەبارێ و دێتە خوارێ بەقەدپاڵا
ئەوەش دیارە وەک ئاوی مەند وایە

دەریا لە زستانا هاش و هوش ئەکا
لە بەهارە خۆی سورەکا و توڕەیە

هاوین ئاو کەم ئەکات و وشکەکا
لە پایزا خۆی ئامادە ئەکاو ڕایەڵەیە

ئەم ژیان و دنیا و جیهانەش هەروا
باریان نیە بۆ شوێن و کەس بێوەفایە

نە ئەکرا بونەوەرێ تر بوا لەجێی مرۆڤ
خۆ ئێمەش مرۆڤین لە سەر ئەم زەویە

ئەی بۆ بوغزاوین ئەمە چی پێ ئەڵێن؟
ئایین و نەتەوەیی و لەگەڵ هێز و توانا

بەخۆیان ڕانەبینی ئەم داد پەروەرایە
دەبوو ئەکرا قۆل هەڵماڵن بۆم کارە

یەکیتر ئامادە بوو هەلی بۆ بڕەخسایە
هەر چەنە وەک ئەمان کار بەڕێناکا؟

ئەو باش ئەبوو کە کار بەدەسبوایە
دوو کارەکتەرەکە بێشک ئەیان توانی

لەبەرژەوەندیان نیە و خۆشیان لێنایە
کەواتە کردەوەی هیزر و بیرو بۆ چون

هەم سود و هەم زیانیشی تێدایە
من وا هەست ئەکەم زیاتر زیانە

بۆیە ئەڵێم باشترە مرۆڤ نەبایە
بونەوەریەکی تر لە جێگەی بایە.
٢٠٢٥/٣/٢٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit