ئاڵەکۆک

شێخ عەبدولڕەئوف نەقشبەندی add_a_photo
شێخ عەبدولڕەئوف نەقشبەندی گوڵزاری ئەدەب
١. لوێچێ خوێ له نێو چێشتی مجێور
چێشتی مجێور نێو و نێوەکەی
چێشتی مجێوره فکری لێ وەکەی

بڕوێش و ساوار خه‌پله‌ی دێمیله
سه‌لکه ترخێنه و گۆژی و کێویله

له‌گه‌ڵ برینجی دوم سیای ڕه‌شتی
یا که‌بابی که‌و له چیای سه‌رده‌شتی

ترێ و هه‌نجیر و هه‌ناری ئالان
عه‌ده‌س و فوم و به‌سه‌لی قورئان

مامۆستای هەژار لە بەر هەژاری
هەمووی لێکداون بۆ کوردەواری

ئه‌مه‌ش فه‌ننێکه له ڕوانگەی ئه‌ده‌ب
به فتوای زانای عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب

تاکو گەلەکەی له هەموو گوڵێ
بمژێ به ڵکێ کەم و بوژێ دڵی

زۆر نوسراون کەشکۆڵ و مه‌شکۆڵ
له خاوه‌ن قەڵەم بلیمەت و پیتۆڵ

وێنه‌ی که شکۆڵی شێخی بەهایی
یا ملستانی حاجی وه فایی

پەڕتووکی گەلحۆ له ئەحمەدیانی
یا شەرحی فەرناز له موکریانی

پەند و پێکەنین له خاڵه گورژی
تا لاچێ لەگەڵ تاڵی و ڕوگرژی

چێشتی مجێور به کەچک و کەوگیر
تێگەڕێ پڕه له پەند و تەگبیر

وەره تێر بخۆ لەم چێشته باشه
قاوە و قاوەڵتی لێره به لاشه

ڕشتەی مرواری عەلای سەججادی
ناگاته ئەمی بۆ کەیف و شادی

سێ جەمه گەدەت لێره هەڵێنجه
چێشتێکی خۆشه ماشه و برینجه
نووسین: هاووڵاتیه ک

پەراوێز edit