ئەندامت وەک لاولاوە، دڵم لە سوێت نەماوە
چاوت خومار و مەستە، سینگت بەفری بەرتاوە
مەمکت هەناری پاوە، دڵەکەم بە روت گەشاوە
هەنار دەرمانی دەردە، ئەرێ بەشی منت ماوە؟
لێوت کانیاوی شەڕاب، بێ راموسین سەرمەستم
بەلەکت شێتی کردوم، حاشا ناکرێ لە هەستم
شەرت بێ بە شەرتی پیاوان، ژیانم دیاری چاوانت
هەموو ماڵم فیدای تۆ، حەقیانە بکەن پاوانت