ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٤٣. هەمو جارێ کە دەتبینم گوڵی من
بە ماچێکیش ئەمن ڕازی دەبم لێت
لە بۆ داخوازی ماچێک دێمە سەر ڕێت

ئەویندارێکی کوردم جوان پەرەستم
بە برژانگم دەماڵم خۆڵی بەر پێت
ئاکام

ئەگەرچی شێتە گیان شێت بوم لە تاوت
ئەوەی دەمبینێ ئاوام پێم دەڵێ شێت

کە تۆ ماڵی دڵم داگیر دەکەی لێم
کە خۆشت بێی لەسەر سینگم دەکەم جێت
دەربەدەر

بە بۆنی بسکی خاوت تەڕ کە هەستم
دەبێ شێعرم لە بۆت مەستانە بدوێت

لە ئامێزم گرە تاکوو بەیانی
هەتا بوولێڵەکەی بانگی سەحەر دێت
کاوە داشبەندی

ئەمن عەفــرین سپای تورکن برۆی وێت
شەهید بوو وا سەدان ماچی لەبی قێت

تەڕە ماچێــک نەکەم پـــــڕ دڵ لە لێوت
کە وەک کوردم سەرم نا خەم لە لەر پێت
فەردین حوسێن پەناهی'زوێر'

منیش باببمەهاورێ و دەردسی ئێوە
بەلفکەی دەسرەکەی هەستم بخنکێت

مەترسێ کیژی قەت باریک به وەڵڵا
به ماچێ ژیرچەنە رازی دەبم لێت
مامۆستا ئاسۆ

هەمو جارێ کە دەتبینم گوڵی من
تەواوی هەستەکەم لێگرا دەبزوێت

کە چاوانت لە چاوانم بڕیون
لە ناو ناخم هە تاوی ژینە دەخزێت
جەعفەرمەعرووف(ژیار)
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit