ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٣. بە گیانت ئەو دڵەم بیمارە بێ تۆ
پێنج خشتەکی لە سەر شێعری ناڵی

بە گیانت ئەو دڵەم بیمارە بێ تۆ
تەواوی ئەوڕلەشەم زامدارەربێ تۆ
ئە بەو حاڵەش لە دڵ بریارە بێ تۆ
'نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم شەرتە هەتا ئەو خوارە بێ تۆ'

لەلای تۆرا کە بۆم نایە هەواڵێ
بەجارێ کەوتووم هەرنیشمە حاڵێ
برینە ئەو دڵەم هەر مانگ و ساڵێ
'دەروونم خالیە وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ'

گوڵی باخی دڵم هەر تۆی و تۆو بەس
سوپاسی ئەو خودایە؛ چۆن ئەتۆم هەس
هەتا ئەتۆم هەبێ بەزاتی ئەقدەس
'بیناییم کوێرە هەڵنایە بەڕووی کەس
موژەم یەک یەک وەکوو بزمارە بێ تۆ'

زەلیل و دڵ حەزین؛ وێرانە ماڵێ
بەروانینم کە دەر کەوی لە یاڵێ
کە پێ و بێژم گوڵی من؛ چاو کەژاڵێ
'هەموو ئەعزای نالینم دەناڵێ
سەراپای عەینی موسیقارە بێ تۆ'

قەسەم هەر بەو دڵەی پڕ مێهر و چاکت
هەسم هەرڕوا لە زومرەی سینە چاکت
قەسەم بەو داوێنی پڕچین و چاکت
'قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەرابم عەینی ژاری مارە بێ تۆ'

ئەمن دەمکوت لەشار بێزارە بێ من
بەلای تۆ خۆ کەویریش شارە بێ من
بەلام وابو، کەلات گۆڵ خارە بێ من
'لەکن تۆخار و خەس گۆڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گۆڵ خارە بێ تۆ'

لەدووری تۆ دڵم حوزن و سەرم کاس
لە جەرگم رابکن خەنجەر لە ئەڵماس
لەلای عالەم دەکەم هاوار، دەکەم باس
'لەکن من با وجودی ناس و ئەجناس'
'کەسی تێ دانییە ئەو شارە بێ تۆ'

هەموو قەوموو کەسانم بۆ برابوون
ئەوانیش هەر لە بۆ من هەر ئەوا بوون
ئەوێستا من دەزانم، ئاشکرا بوون!
'هەتاتۆم ئاشنابووی ئاشنا بوون'
'ئەمێستا موو بە موو ئەغیارە بێ تۆ'

بەگریانم بەشیوەن، ژینەکەم تاڵ
فرم هەڵدا، بە کارنایە سەرو ماڵ
دەزانی بۆچ لە دوریت بومە عەبداڵ
'هەموو ڕۆژێ لە تاو هیجرانی ئەمساڵ'
'تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ'

هەموو عالەم دەزانێ چونە حاڵی
هەواری کاک'ژیارم' کەوتە خاڵی
بەغەیری ئەودڵەی، دەگریو دەناڵی
'لەحەسرەت سەروی قەددت چاوی ناڵی'
'دوو جۆگە بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ'
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit