ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٢٤. دورم لەتۆ
دورم لەتۆ
لەدوری تۆ نازدارەکەم
غەمی دونیا بەسەر منا داڕژاوه
لە ناو خەیاڵی هاڵۆزم
ئەو دڵەی من
وەکو تاریی جاڵجاڵوکە
بەسەرێەک دا هاڵۆزاوە

دایم هاوارت لێ دەکەم
ئاخ داخەکەم
پێت ڕاناگا هاوارەکەم

هەر لەخەیاڵی چاوی تۆ
رادەبێرێ ڕوژگارەکەم
سەروی بێگەردی دڵەکەم
هەر بە داخی دووریەکەی تۆ
ژین و ژیان تێپەر دەکەم

ڕۆژێ دەبێ
دیسانەکە هاوار بەرم
بۆ ناوەکەت
ڕۆژێ دەبێ تۆ ببینم
سوژدەبەرم بۆ چاوەکەت

بەلام دورم
یەکجار دورم له تۆ گوڵم
ئاخ داخەکەم بە تۆ ناگا
ئەو نالەیەی جەرگ و دڵم

دیلی دەستی ڕۆژگارم
بەدەستیەوە گرفتارم
به چاوی تۆ
ئاخ نازانی
ئەمن چەنده پڕ ئازارم

لە ناوکوونجی خەیالی خۆم
دەگەڵ تۆدا
دێم و دەچم
بەیادی ئەو ڕۆژەی ماوم
ئەی بینایی هەر دوک چاوم
له جێ ژوانا
بەئاوی سەر کانیاوی لێوەکانت
قەترە قەترە دەم بەدەم
ببۆژێەتەوه لەشی من
ڕوح و ڕەوان و هەناوم

روژێک دێت و دێمەوە لات
دیسان مەستی لێوت دەبم
وەکو ڕۆژانی بەهارێ
غەم و دەرد و ئاە و ناڵەم
وەلا دەنێم

دێمەوە لات هەتا هەتا
گەر مردیشم لەو کاتەدا
سەر وەباوشی تۆ دەنێم
سەر وەباوشی تۆ دەنێم
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit