ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
١. ئازیزەکەی دڵ بەهارە ئەمڕۆ
ئازیزەکەی دڵ بەهارە ئەمڕۆ
گشاوە گوڵی گوڵزارە ئەمڕۆ

ئەوا بە بی تۆ گوڵی دڵی من
ژاکاوە ئازیز پڕخارە ئەمڕۆ

ئە زانی بێ تۆ ئەی چرای دڵم
ڕۆژی ڕوناکم شەو تارە ئەمڕۆ

خۆ ئەگەر ئەمن دوورم لە لای تۆ
دڵم لای تۆیە و خەمبارە ئەمڕۆ

کەچی من دوورم بیرم هەرئە تۆی
هەموو وجوودم داغدارە ئەمڕۆ

ئەگەر چی ئەمن غەریب لێرانەم
دڵی خەمبارم ڵای یاره ئه مڕۆ

دڵی لای تویه ژیار گوڵی من
بێ تۆ ئەغیارە ئەم شاره ئه مڕۆ
١٣٦٥/٥/٢٦
داشبەند
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit