سەر لە ڕوگەی ئەشقی پاکت شەرتە یەک دەم لانەدەم
ئاشقی قوبڵەی بەرۆکت، کوا لە دینت لادەدەم؟
کانیاوی لیوەکانت شادەیان هێنا بە من
کاتێ شادەم کانیاوتە چۆنی بەرد پێدادەدەم؟
سینگی بەفرینت پیرۆزن ڕاسترین سوێندی منن
چاوەڕێم سوێندم بدەن تا دەس بە سینگت دابدەم
ئاشقی قوبڵەی بەرۆکت، کوا لە دینت لادەدەم؟
کانیاوی لیوەکانت شادەیان هێنا بە من
کاتێ شادەم کانیاوتە چۆنی بەرد پێدادەدەم؟
سینگی بەفرینت پیرۆزن ڕاسترین سوێندی منن
چاوەڕێم سوێندم بدەن تا دەس بە سینگت دابدەم