خۆشبەحاڵی ئەو کەسەی قەت باغەوانی باغ نەبوو
وەرزی باغی بۆ غەنیم و دڵنز و ناساغ نەبوو
باغەوانی ئاشبەتاڵ ژیانی دەدا بۆ دارەکەی
ویشکە داری کردە دارێک پڕ لەبەر بوو بارەکەی
هەر بەحەسڕەت بوو بگاتێ وەرزی خەرمان و چنین
تا غەریبێک هاتە جێگای وەرز و بەهرەی هەڵڕنین
هەر بە حەسڕەت ما و دەمێنێ عاشقان هەر ڕەنجەڕۆن
هەر کە چاندبیان تۆوی ڕاستی تا ئەبەد هەر بێ چرۆن