چاوەکانم لێڵ و وێڵ بوو کوا؟ ستارەم دەرنەکەوت؛
دڵ لەتاوی دەردی کڵپەی سەند وەکوو ئاور و نەوت
ڕۆژ هەڵات و زیندەگی دا، گشتی عالەم کەوتە ئیش
چاوەنۆڕی ئوفقی دوورم ڕۆژی من کوا؟ دەرنەکەوت
ئەی خودایە! تاریی نیگبەت کەی ئەبێ لاچێ خودا؟ !
تا بە کەی چەنگەچررێ من سا لەگەڵ تۆ هەشت و حەوت
بەسیەتی دڵدار زەمانی شعری بێ مەعنا نەما
هەڵسە چارەی دەردەکەت کە بێ تەفەککور ڕێگە چەوت
بێت و ئەسپێ چەند ئەسڵ بێ سواری چالاکی نەبێ
قابیلە دەرچێ لە میدانی جیدال و جێگە ڕەوت؟ !